KHABAT media - بەشداری كۆمیتەی نۆروێژی سازمان لە پرسەی مام جەلال تاڵەبانی لە ئۆسلۆ


بەشداری كۆمیتەی نۆروێژی سازمان لە پرسەی مام جەلال تاڵەبانی لە ئۆسلۆ
تاریخ : Wednesday, October 11 @ 16:06:48 UTC
بابه‌ت : کاروتێکۆشان


خەباتمێدیا: رۆژی یەكشەممە 16ی رەزبەری 1396 هەیئەتێكی كۆمیتەی نۆروێژی سازمانی خەبات بەشداریان كرد لە مەراسمی پرسە و ماتەمینی مام جەلال تاڵەبانی سكرتێری گشتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان و سەرۆككۆماری پێشووی عێراق كە لە شاری ئۆسلۆی پێتەختی وەڵاتی نۆروێژ بەرێوەچوو.


ئەم ماتەمینیە لەلایەن تێكرای هێز و لایەنە سیاسیەكان بەرێوەچوو كە تیایدا ژمارەیەك پەیام و بروسكە و كورتە فیلمێك لەسەر وێزگەكانی بەرێز تاڵەبانی پێشكەش كرا. 
شایانی باسە بروسكەی ماتەمینی سازمانی خەبات پێشكەش بە بەرێوەبەرانی پرسە و ماتەمینیەكە كراو چەپكەگوڵی رێزلێنانی كۆمیتە بەرێزەوە لەبەر دەم وێنەی مام جەلال دانرا.






سه‌رچاوه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ : KHABAT media


لینکی ئه‌م بابه‌ته‌ :
/modules.php?name=News&file=article&sid=9186