KHABAT media - به‌ژداری کومیته‌ی سوئیدی سازمانی خه‌بات له‌ گردبونه‌وه‌ی ئێرانیان له‌ دژی ئیعدام


به‌ژداری کومیته‌ی سوئیدی سازمانی خه‌بات له‌ گردبونه‌وه‌ی ئێرانیان له‌ دژی ئیعدام
تاریخ : Tuesday, October 10 @ 08:41:35 UTC
بابه‌ت : کاروتێکۆشان


خەباتمێدیا: ڕۆژی شه‌ممه‌، ٧ی ئوکتوبری ٢٠١٧ له‌ ڕۆژی جیهانی سزادانی مه‌رگ کومیته‌ی سویدی سازمانی خه‌بات شانبه‌شانی ئێرانیانی دانیشتووی سوید و دۆست و هه‌وادارانی شوڕای میللی مقاوه‌مه‌تی ئێران به‌شداری خۆپیشاندانێکی له‌شاری ستۆکهۆڵمی وڵاتی سوئید دا کرد. 
خۆپیشاندانه‌که‌ له‌ به‌رامبه‌ر په‌رله‌مانی سوئید و له‌ کاتژمێر ١٢ تا ٤ی سه‌ر له‌ ئێواره‌ به‌رده‌وام بوو....


 په‌یامی کومیته‌ی سوئیدی سازمان له‌لایه‌ن کاک یه‌حیا ڕه‌سوڵی ئه‌ندامی کومیته‌ی سویدی سازمانه‌وه‌ پێشکه‌ش به‌ ئاماده‌بوان کرا. چه‌ندان هێزو لایه‌نی سیاسی ئێرانی و سویدی له‌و خۆپیشاندانه‌دا په‌یامیان داو داوایان کرد که سوید ئیعدامی به‌رده‌وامی ڕێژیمی ئاخوندی له‌سه‌ر نه‌ته‌وه‌کانی ئێران ڕابگرێ و مه‌حکومی بکا. 
خۆپیشانده‌ران به‌ چه‌ندین دروشمی جیاواز داوایان له‌ وه‌زیری خاریجی ئه‌و وڵاته‌ کرد که‌ قه‌تڵوعامی زیندانیانی سیاسی ٦٧ به‌ڕه‌سمی بناسێ و هه‌وڵ و پشیوانبێ تا قاتیڵان و جینایه‌تکارانی ئه‌و ڕوداوه‌ به‌سزای خۆیان بگه‌ن.






سه‌رچاوه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ : KHABAT media


لینکی ئه‌م بابه‌ته‌ :
/modules.php?name=News&file=article&sid=9181