KHABAT media - بەشداری سازمانی خەبات لە ریورەسمی بە خاک سپاردن و پرسە بەریز مام جەلال تاڵەبانی


بەشداری سازمانی خەبات لە ریورەسمی بە خاک سپاردن و پرسە بەریز مام جەلال تاڵەبانی
تاریخ : Saturday, October 07 @ 18:14:37 UTC
بابه‌ت : کاروتێکۆشان


رۆژی هەینی ریکەوتی 6102017 شاندێکی دەفتەری سیاسی سازمانی خەبات بەشداریان لە ریورەسمی بە خاکسپاردنی رێزدار مام جەلال تاڵەبانی کەسایەتی دیار و سیاسەتمەداری گەلەکەمان و سکرتیری گشتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان  بەشدارییان کرد. 
لەدوای هاتنەوەی تەرمی بەرێز تاڵەبانی لەوەلاتی ئاڵمانەوە لەناو ئاپۆرای خەلکی کوردستان بەرەو  گردی دەباشان بەڕێکرا و بە بەشداری نوینەری هێز و لایەنە سیاسیەکانی هەر چواربەشی کوردستان تەرمی...


 مام جەلال ئەسپەردەی خاک کرا. لەدوای ریورەسمی بەخاکسپاردن بەرێز قوباد تالەبانی کوری مام جەلال و جێگری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە چەند ووتەییک دا سپاسی ماتەمگیڕان و خەلکی کوردستان و هیز و لایەنە سیاسیەکانی کرد. 
دوانیوەرۆی رۆژی شەممەش شاندێکی دەفتەری سیاسی سازمانی خەبات لە بارەگای دەفتەری سیاسی یەکیتی نیشتمانی کوردستان لە هەوڵێر بەشدارییان لە ریورەسمی پرسە و سەرەخۆشی خوالێی خۆش بێت مام جەلال تاڵەبانی کرد.
جێگەی باسە شاندی سازمان وێرای دانی پەیامی هاوخەمی ریزدار کاک بابەشێخ حسێنی سکرتیری گشتی سازمانی خەبات لەنزیکەوە پرسە و سەرەخۆشی سازمانی خەباتیان بە بەرپرسانی بالای یەکێتی نیشتمانی راگەیاند.






سه‌رچاوه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ : KHABAT media


لینکی ئه‌م بابه‌ته‌ :
/modules.php?name=News&file=article&sid=9174