KHABAT media - كۆشكی سپی بەهۆی ناسەركەوتوویی لە بەربەرەكانێی قاچاغی مرۆڤ گەمارۆی خستە سەر رژیمی ئێران


كۆشكی سپی بەهۆی ناسەركەوتوویی لە بەربەرەكانێی قاچاغی مرۆڤ گەمارۆی خستە سەر رژیمی ئێران
تاریخ : Sunday, October 01 @ 12:24:35 UTC
بابه‌ت : هه‌واڵه‌کان


خەباتمێدیا: بەپێی راپۆرتی هەواڵدەری رۆیتەر 9ی رەزبەری 96، كۆشكی سپی رایگەیاند فەرمانی داوە رژیمەكانی ئێران و وێنەزوئیلا و چوار وەڵاتی ئافریقایی بەخاتە لیستی ئەمریكا بۆ وەلاتانی ناسەركەوتوو لە بەربەرەكانێ‌ی قاچاخی مرۆڤ. ئەو هەنگاوە بۆ گۆشەگیركردنی زیاتری ئەو وەلاتانەیە.



كۆشكی سپی وتی سنوورداركردنەكان دژ بە كورەی باكور و ئێریتیریە و روسە كە پێشتر لەو لیستەدا بوون بە سنووردار كردنی لە بەشداری پێكردن لە بەرنامەی پەروەردە و فەرهەنگی پەرەپێدەدا.
بەپێی قانوونی 2000ی ئیالاتی یەكگرتووی ئەمریكا بەناوی قانوونی پاراستنی قوربانیانی قاچاخ، ئەمریكا هاوكاری ئەو وەلاتانە ناكا كە ستانداردەكانی لە ناوبردنی قاچاخی مرۆڤیان نیە.
كۆشكی سپی لە راگەیەندراوێكدا رایگەیاند: رژیمی ئێران، وێنەزوئیلا، كۆماری دیموكراتیكی كۆنگۆ، گینە ئیستوایی، سودانی باشوور و سودانی بە لیستی وەلاتانێ‌ك كە ئەو سنوورداركردنانە دەیانگرێتەوە زیاد كرد.
Shilan
دەستت خۆشبی كاكە
Ali Barami







سه‌رچاوه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ : KHABAT media


لینکی ئه‌م بابه‌ته‌ :
/modules.php?name=News&file=article&sid=9153