KHABAT media - پرۆسەی گشتپرسی لە هەرێمی كوردستان دەستی پێ كرد


پرۆسەی گشتپرسی لە هەرێمی كوردستان دەستی پێ كرد
تاریخ : Monday, September 25 @ 06:23:26 UTC
بابه‌ت : کوردستانی


خەباتمێدیا: ئەمرۆ دوو شەممە 3ی رەزبەری 1396، 25ی سێپتامبری 2017 پرۆسەی گشتپرسی لە هەرێمی كوردستان لە سەعات 8ی بەیانی لە سەرتاسەری كوردستانی باشوور دەستی پێ كرد و سەعات 6ی ئێوارە كۆتایی پێ بێ.
سەركردایەتی كورد لە باشووری كوردستان لە دوای پێشێلكاریە دەستووریەكان لەلایەن حكومەتی عێراق و ...


پیلانەكانی حكومەتی عێراق و رژیمی ئێران بۆ لەبار بردنی دەستكەوتە دەستووری و شەرعیەكانی گەلی كوردستان، بریاری بەرێوەچوونی گشتپرسی بۆ سەربەخۆیی كوردستانیان راگەیاند. وێرای فشاری نێودەوڵەتی و هەرەشە و گورەشەی حكومەتە داگیركەرەكانی ناوچە بەتایبەتی رژیمی ئێران، بۆ دواخستنی ئەو پرۆسەیە، بەڵام مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەسەر ئەو بریارەی سووربوو و ئەمرۆ بۆ یەكەم جار نەتەوەی كورد لە عێراق بۆخۆی چارەنووسی خۆی دیاری دەكات






سه‌رچاوه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ : KHABAT media


لینکی ئه‌م بابه‌ته‌ :
/modules.php?name=News&file=article&sid=9132