KHABAT media - راگەێندراوی سازمانی خەبات لەسەر هەڕەشەكانی رژیمی ئێران بۆ سەر هەرێمی كوردستان


راگەێندراوی سازمانی خەبات لەسەر هەڕەشەكانی رژیمی ئێران بۆ سەر هەرێمی كوردستان
تاریخ : Sunday, September 24 @ 12:44:17 UTC
بابه‌ت : به‌ڵگه‌نامه‌کان


جەماوەری خۆراگری كوردستان!
هێز و لایەنە سیاسیەكانی كوردستان!
رۆژی دووشەممە 25 ی سێپتامبری 2017  وادەی دیاریكراو بۆ بەرێوەبردنی پرۆسەی رێفراندۆم لە كوردستانی عێراقە و ئامادەكاری بۆ بەرێوەبردنی ریفراندۆم لەسەرجەم شار و ناوچەكانی هه‌ریمی كوردستان كراوە.


ئەوەی لەو پێوەندییەدا جێگەی سەرنجە و تێرامانە، ده‌ستتێوه‌ردان و زێدەرۆییەكانی دەسەڵاتی ئاخوندییە له‌ هه‌ریمی كوردستان و دژایەتی ئەو رژیمە بۆ ئەو بریارەی هەرێمی كوردستان  راستەوخۆ و ناراستەوخۆ هەڕەشەی  شەر و پەلاماری سەربازیی و هه‌روه‌ها كرده‌وه‌ی ترۆریستی لە رێگەی دەست و پێوەندەكانی خۆی دەكات و هه‌ر به‌و مه‌به‌سته‌ هێزی سه‌ربازی له‌ شاره‌ سنووریه‌كانی كوردستانی ئیران جێگیر كردوه‌. لەگەڵ ئەوەی ئێمە پێمانوایە هەرشەكانی رژیم لە خۆ گیف كردنەوەیێكی بەتاڵ شتێكی زیاتر نییە و رژیمی تاران تەنانەت فریای قەیرانە جۆراجۆرەكانی خۆی ناكەوێ‌ بەڵام ئه‌گه‌ر هێزی سه‌ربازی  بە مەبەستی تێكدانی رەوشی هەرێمی كوردستان به‌ كار بێنێ‌، ئێمە وەك هێزیكی نەتەوەیی و دژ به‌ ده‌سه‌لاتی ملهوری ئاخوندی  بە ئەركی خۆمانی دەزانین كە لەبەرانبەر ئه‌و هەرشانە بۆێستینه‌وه‌ و بەرپەرچی پیلانگیرییەكانی رژیمی ئیران و هیزه‌سه‌ركوتگه‌ره‌كانی بده‌ینه‌وه‌.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌دا هێزی پیشمه‌رگه‌ی سازمانی خه‌بات و تێكرای ئه‌ندامان و دۆستانی سازمان له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌بێ‌ له‌ ئاماده‌باشیدا بن بۆ روبه‌روبوونه‌وه‌ی هه‌ر هه‌ره‌شه‌یه‌كی هێزه‌ سه‌ركوتگه‌ره‌كانی حكومه‌تی ئێران و ده‌ست و پێوه‌ندیه‌كانیان له‌ عیراق. سازمانی خه‌بات  بۆ بەرپرچدانەوەی هەر جۆرە مەترسیەك  و ‌پیلانه‌كانی رژیم و هه‌وڵی تێكدەرانه‌ی رژیمی ئیران و به‌كریگیراوانی له‌ عێراق به‌ پێی توانا تێده‌كۆشی بۆ دیفاع له‌ هه‌رێمی كوردستان و پێی وایە نابێ‌ ئارامی و ژیانی كوردستان بشێوێندرێ‌ و مه‌ترسی بۆ سه‌ر بنكه‌كانی سازمان و پیشمه‌رگه‌و خانه‌واده‌كانیان كه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان نیشته‌جێن دروست بكرێ‌. 

سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران
24.9.2017






سه‌رچاوه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ : KHABAT media


لینکی ئه‌م بابه‌ته‌ :
/modules.php?name=News&file=article&sid=9131