KHABAT media - پەیامی بەرێز سكرتێری گشتی سازمانی خەبات بەبۆنەی نارەزایەتیەكانی ئەمرۆی شاری سنە


پەیامی بەرێز سكرتێری گشتی سازمانی خەبات بەبۆنەی نارەزایەتیەكانی ئەمرۆی شاری سنە
تاریخ : Thursday, September 07 @ 17:43:27 UTC
بابه‌ت : به‌ڵگه‌نامه‌کان


هاونیشتمانیانی كوردستان!
خه‌ڵكی شاری سنه‌ی قاره‌مان!
ناره‌زایه‌تی ئێوه‌ خه‌ڵكی دڵسۆزو شۆرشگێری شاری قاره‌مانی سنه‌ نیشانه‌یێكی به‌هێزه‌ له‌ به‌رده‌وامی خه‌باتی یه‌كانگیری ئازادیخوازانه‌ له‌ به‌رانبه‌ر حكومه‌تی جینایه‌تكاری ئاخوندی و هه‌روه‌ها ده‌رخه‌ری ئه‌و راستیه‌یه‌ كه‌ سنه‌ی قاره‌مانپه‌روه‌ر  پشتیوانی خه‌ڵكی شاری بانه‌ی خۆراگره‌و وه‌ك هه‌میشه‌ پێته‌ختی كوردایه‌تی و ئازادیخوازی و رۆشنبیری ده‌مێنیته‌وه‌.


سازمانی خه‌بات ی كوردستانی ئێران سپاس و درود ده‌نێری بۆ ئافره‌تان و پیاوان و كچان و كورانی شۆرشگیری شاری سنه‌ی مه‌ڵبه‌ندی ئازادیخوازی و سه‌نگه‌ری له‌ گیران نه‌هاتوو كه‌ به‌ خه‌باتی نیشتمانپه‌روه‌ریان هه‌میشه‌ جیگه‌ی مه‌ترسی بوون بۆ دژمنانی كوردو له‌ به‌رانبه‌ردا هۆی سه‌رفرازی و دلخۆشی تێكرایی دانیشتوانی كوردستان بوون.
 ئه‌و ره‌وته‌ نۆیه‌ی له‌ خه‌باتی به‌ربڵاوی جه‌ماوه‌ریی كه‌ له‌ ئێستادا كوردستانی گرتۆته‌وه‌ ئه‌و راستیه‌مان بۆ ده‌سه‌لمێنی كه‌ یه‌كگرتن زامنی سه‌ركه‌وتنه‌و ئیتر كاتی كایه‌كردن به‌ ووشه‌كان و هه‌ست و كرده‌وه‌ی  شۆرشگێرانه‌ی جه‌ماوه‌ر كۆتایی پێ هاتوه‌و هه‌موو ده‌بێ‌ به بریاری دروست وبه‌ یه‌كگرتوویی له‌ پێناو ئامانجه‌كانی گه‌لی چه‌وساوه‌ی كوردو خه‌باتی ئازادیخوازانه‌ له‌ به‌رانبه‌ر حكومه‌تی رژیمی ئاخوندی تێ بكۆشین.

هه‌زاران درود بۆ خه‌ڵكی قاره‌مانی شاری سنه‌ و تێكرای جه‌ماوه‌ری نه‌به‌زی كوردستان 
بروخی حكومه‌تی نامه‌شروعی ئاخوندی

سازمانی خه‌بات ی كوردستانی ئیران
سكرتیری گشتی 
بابه‌شیخ حوسه‌ینی  
7.9.2017






سه‌رچاوه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ : KHABAT media


لینکی ئه‌م بابه‌ته‌ :
/modules.php?name=News&file=article&sid=9087