KHABAT media - راگەێندراوی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران بە بۆنەی رووداوەکەی گوندە ژۆر له‌ ناوچه‌ی باله‌كایه‌تی


راگەێندراوی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران بە بۆنەی رووداوەکەی گوندە ژۆر له‌ ناوچه‌ی باله‌كایه‌تی
تاریخ : Monday, August 28 @ 16:00:33 UTC
بابه‌ت : به‌ڵگه‌نامه‌کان


به‌ داخه‌وه‌ لە چەند رۆژی رابروودا لە ناوچەی باڵەکایەتی لە گوندی گوندەژۆر رووداوێکی نەخوازراوی دڵتەزین روویدا کە تیایدا دوو هاولاتی كوژران. ئه‌و روداوه‌ بووە مایەی نیگەرانی سازمانی خه‌بات ی كوردستانی ئیران و هه‌ر كوردێكی خاوه‌ن هه‌ست، بەتایبەت لەم هەلومەرج و قۆناغە  حەستەم و ناسکەی کە کورد بە گشتی و هەرێمی کوردستان بەتایبەتی پێدا تێدەپەڕێ. ئەوەی کە زیاتر داخ دەخاتە سەر دڵی خومخۆران و دەربەستان بە چارەنووس و برایەتی و پێکەوە بوونی نەتەوەکەمان لە هەر چوارپارچەی کوردستان، 


خۆشحاڵی داگیرکەرانی کوردستان و دژمنانی خوێنی نەتەوە و نێشتمانمان دەسەڵاتە داگیرکەراکانی زاڵ بەسەر چارەنووسی کوردو کوردستاندا به‌ تایبه‌ت رژیمی ئاخوندی ئێرانه‌ كه‌ بە به‌رده‌وامی به‌ دوای بەهانە و پلاندان بۆ دووبەرەکی و ئاژاوەنانەوە و بەر بەست دروست کردن لە بەردەم رەوتی برایەتی و پێکەوە بوونی نەتەوەکەمان بەتایبەت لە وەها هەلو مەرجێک دا کە بابەتی رفراندۆم لە هەرێمی کوردستان لە ئارادایە و وتەی رۆژ و باس و خواسی هەموو ناوەندە بریاردەراکانی جیهانە. شكی تێدانیه‌ کە ئەو رووداوە شتێکی نەشیاو زیانباره‌، بۆته‌ مایه‌ی دڵه‌راوكێ‌ و نیگه‌رانی تێكرایی جێگای باس و دوودڵی نیە. هه‌ر له‌ به‌ر هه‌ستیاری ئه‌و روداوه‌و مه‌ترسی ئه‌وه‌ی كه‌ دوژمنان كه‌ڵكی نابه‌جێی لێ‌ وه‌رنه‌گرن، سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران، داوا لە هەموو لایەنە پەیوەنددارەکان و تێکڕای گەلی کورد لە هەر دوو بەشی نێشتمان دەکات ئه‌و روداوه‌و نه‌بێته‌ هۆی په‌رته‌وازه‌یی و ناكۆكی له‌ نێوان چین و تۆێژه‌كان و به‌تایبه‌ت رشتنی تووی دوبه‌ره‌كی له‌ نێوان هاونیشتمانیانی كورد له‌ هه‌ر دوو به‌شی كوردستانی ئێران و هه‌رێمی كوردستان. هه‌روه‌ها هه‌موان هه‌وڵبده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی  دژمنان و داگیرکەرانی نەتەوە و نیشتمانمان بەتایبەت دەسەڵاتی ناڕوا و دیکتاتۆری ئاخوندی زاڵ بە سەر ئێران دا كه‌ڵكی لێ‌ وه‌رنه‌گرن.
سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران داوا لە سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لایەنە سیاسیە دەست رۆیشتوەکان دەکات  لەم بارەوە هەنگاو هەڵگرن و بارودۆخەکە بگێڕنەوە سەر دۆخی ئاسایی خۆی.
 گەلی کورد  لە هەموو قۆناغ و سەردەمە سەختەکانی رۆژانی تەنگانە و لە خۆشی و ناخۆشی دا پشت و پەنا و براو هاو زمان و هاو نیشتمانی یەکتر بوون و هەن و دەبن. هیوادارین بە هەموومان بتوانین لە پێناو ئەرکە نەتەوەیی و نیشتمانیەکانمان دا بەرپرسانە و دڵسۆزانە و بە دوور لە هه‌ستی تۆله‌ ئه‌ستێنی و دوور له‌ قسه‌و ووشه‌ی زبر هەڵسوکەوت بکەین و ئەو قوربانیانەش وەک شەهیدانی رێگای رزگاری نەتەوەکەمان چاو لێبکەین و بەم  شێوە پلانی نەویستان و دژمن پوچەڵ وەکەین و نە هێڵین ئەم جۆرە رووداوانە شوێندانەری خراپ لەسەر یەکیەتی و هه‌ستی نەتەوەیی و نیشتمانی دابنێ.
بژی برایەتی کورد ، سەرکەوێ بزاڤەرەواکەمان

سازمانی خەباتی کوردستانێ ئێران.
٥ی خەرمانانی ١٣٩٦ کۆچی خۆری






سه‌رچاوه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ : KHABAT media


لینکی ئه‌م بابه‌ته‌ :
/modules.php?name=News&file=article&sid=9047