KHABAT media - هێزەكانی رژیم لە شنۆ چوار هاوولاتیان دەستبەسەر كرد


هێزەكانی رژیم لە شنۆ چوار هاوولاتیان دەستبەسەر كرد
تاریخ : Sunday, August 13 @ 14:35:01 UTC
بابه‌ت : کوردستانی


خەباتمێدیا: هێزە سەركوتگەرەكانی رژیم لە شاری شنۆ چوار هاوولاتیان دەستبەسەر كرد.
بەپێێ‌ هەواڵەكان، ڕۆژی شەممە ٢١ی گەلاوێژی 1396ی كۆچی خۆری، هێزە سەركوتگەرەكانی رژیمی ئێران هێرشیان کردووەتە سەر گوندی سینگانی شنۆ و ٢ کەسیان كە باوك و كوڕ بوون بە ناوەكانی خەلیل عەینی و سدیق عەینی دەستبەسەر کردووە.



هەروەها هێزەكانی رژیم لە شاری شنۆ دوو كەسە دیكەیان دەستبەسەركردووە.
 ئەو كەسانە بە تۆمەتی ”هاوکاری کردنی یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری رژیم“ لەلایەن هیزە سەركوتگەرەكانەوە دەستبەسەر کراو و بۆ شوێنێكی نادیار راگوێزراون.







سه‌رچاوه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ : KHABAT media


لینکی ئه‌م بابه‌ته‌ :
/modules.php?name=News&file=article&sid=8990