KHABAT media - هێزەكانی رژیم لە مەهاباد دوو هاووڵاتیان دەستبەسەر كردووە


هێزەكانی رژیم لە مەهاباد دوو هاووڵاتیان دەستبەسەر كردووە
تاریخ : Friday, August 11 @ 14:56:07 UTC
بابه‌ت : کوردستانی


خەباتمێدیا: دوو كەس لە فیلمگری شاری مەهاباد لەلایەن هێزە سەركوتگرەكانی رژیمەوە دەستبەسەر كران.

بەپێی هەواڵ، ڕۆژی چوارشەممە ١٨ی گەلاوێژی 1396، هێزە سەركوتگەرەكانی ئیدارەی ئیتلاعاتی رژیم لە شاری مەهاباد دوو 



كەسیان بەناوەكانی خالید كاكە ئەڵاهی 33 ساڵ و ناسر ئەڵاهی 29 سالەیان دەستبەسەر كردووە كە فیلمگر بوون.

بەپێی راپۆرتی ماڵپەری هەنگاو، خالید و ناسر فیلم هەڵگر بوون و خالید ساڵی ١٣٨٦ دەستبەسەر و بۆ ماوەی ٤٠ ڕۆژ لە ژوورە تاکەکەسییەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەهاباد راگیرابوو.







سه‌رچاوه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ : KHABAT media


لینکی ئه‌م بابه‌ته‌ :
/modules.php?name=News&file=article&sid=8982