KHABAT media - بوونی 4800 گیرۆدەبوو بە مادە هۆشبەرەكان لە بۆكان


بوونی 4800 گیرۆدەبوو بە مادە هۆشبەرەكان لە بۆكان
تاریخ : Tuesday, August 01 @ 10:43:28 UTC
بابه‌ت : کوردستانی


خەباتمیدیا: لە شاری بۆکانی سەربە پارێزگای ورمێ، 4800گیرۆدەبوو بە ماددەی هۆشبەر هەیە، کە لەو ژمارەیە ٥٠٠ کەسیان ژنن.
ئیدارەی بێهزیستیی رژیم لە شاری بۆکان لە نوێترین ئاماری خۆیدا بڵاوی کردەوە، ٤٨٠٠ کەس لە هاووڵاتییانی شاری بۆکان گیرۆدەی ماددەی هۆشبەرن.


ئەو بەرپرسەی ئیدارەی بێهزیستیی رژیم شاری بۆکان لەو باریەوە ڕاگەیاند: لە کۆی  ئەو شمارە گیرۆدەبووە، ٥٠٠ كەسیان ژنن كە توشی ئەو نەخۆشیە بوونە.
بە وتەی خالید ئەحمەد نژاد، ٣٥٠ کەس لە گیرۆدە بووەكان لە شێوەی تەزریقی و مەترسیدارن.
ئەو بەرپرسەی رژیم بە ئاماژە کردن بە ڕێژەی گیرۆدە بووەکانی ماددەی هۆشبەر لەو شارە ڕاگەیاند: پێویستمان بە ناوەندێکی DIC لە شاری بۆکان هەیە، کە بۆ دروست کردنی ئەو ناوەندە پێویستمان بە ٣٠٠ میلیۆن تمەن هەیە.
رۆژنامەوانێکی کورد سەبارەت بەو ئامارە لە وتوێژێکی کورتدا  ئاماژەی بەوە داوە: هەرچەند ئەو ئامارە لە ناوەندێکی تەندرستی بڵاو کراوەتەوە، بەڵام راستیەكان لەوە زیاترە کە ئەو ناوەندە حکوومەتییە بڵاوی دەکاتەوە.
ئاگری ئیسماعیل نژاد، بە ئاماژە کردن بە چەند هۆکارێک وەکوو تێستی ئیعتیاد لە کاتی دامەزران، ژن هێنان و وەرگرتنی گەواهینامە... و تەنیا ئاماری ئەو کەسانە لە کاتی تێستدا ئەرێنیە، بڵاو دەکاتەوە. 
ئەو ڕۆژنامەنووسە هەروەها ڕێژەی گیرۆدەبووانی ژنانیشی بۆ چەند شتێک وەکو لاواز بوونی پێگەی ژنان، خۆلاواز کردن ژنان و بەهێز کردنی قوەی جێنسی بە ماددەی سنعەتی شیشە و هەروەها تووش بوونی مێردی ئەو ژنانە بە ماددەی سڕکەر گەڕاندوە.






سه‌رچاوه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ : KHABAT media


لینکی ئه‌م بابه‌ته‌ :
/modules.php?name=News&file=article&sid=8958