KHABAT media - پەیامی پیرۆزبایی بەرێز سكرتێری گشتی سازمان بۆ رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆران


پەیامی پیرۆزبایی بەرێز سكرتێری گشتی سازمان بۆ رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆران
تاریخ : Thursday, July 27 @ 18:49:32 UTC
بابه‌ت : به‌ڵگه‌نامه‌کان


خەباتمێدیا: بەبۆنەی هەڵبژاردنی بەرێز عومەری سەید عەلی بە رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆران، بەرێز بابەشێخی حوسەینی سكرتێری گشتی سازمانی خەباتی كوردستانی ئێران لە پەیامێكدا پیرۆزبایی لەهەڵبژاردنی بەرێزیان بۆ ئەو پۆستە دەكات.
ئەوەی خوارەوە دەقی پیرۆزباییەكەی كاك بابەشێخی حوسەینی:


بەرێز كاك عومەر سەید عەلی
بەبونەی هەلبژاردنت بەرێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆران پیروزبایی گەرمت پێشكەش دەكەم هومێدوارم له ئەركی رێكخەری بزوتنەوەی گۆران و هەوڵەكان بۆ یەكدەنگی و یەكریزی له نێوان هێزو لإیەنه سیاسیەكانی كوردستان و راپرسی و كاراكردنەوەی پارڵمانی كوردستان سەركه وتوبی.
سازمانی خەباتی كوردستانی ئێران خوازیاره هێزه سیاسیەكانی هەرێمی كوردستان  به دارشتنی سیاسەتی ئوسولی روبەروبەروی سیاسەتی زیانبارو دوژمنكارانەی رژیمی ئێران و دەسەڵاته دیكتاتۆرەكانی ناوچەكه بینەوه،
لەگەل پیروزبایی دوبارەم 
سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران 
سكرتێری گشتی
بابەشیخ حوسێنی






سه‌رچاوه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ : KHABAT media


لینکی ئه‌م بابه‌ته‌ :
/modules.php?name=News&file=article&sid=8941