KHABAT media - پەیامی هاوخەمی بەرێز سكرتێری گشتی سازمان بۆ حیزبی شیوعی كوردستان و خانەوادەی عەزیز محەمەد


پەیامی هاوخەمی بەرێز سكرتێری گشتی سازمان بۆ حیزبی شیوعی كوردستان و خانەوادەی عەزیز محەمەد
تاریخ : Friday, June 02 @ 09:16:29 UTC
بابه‌ت : به‌ڵگه‌نامه‌کان


خەباتمێدیا: كاك بابەشێخی حسێنی سكرتێری گشتی سازمانی خەباتی كوردستانی ئێران بەبۆنەی كۆچی دوایی عەزیز محەمەد سكرتێری پێشووی حیزبی شیوعی و تێكۆشەر دێرینی گەلەكەمان لە پەیامێكدا هاوخەمی لەگەڵ حیزبی شیوعی و خانەوادەی كۆچ كردوو دەربڕیوە.
دەقی پەیامەكەی كاك بابەشێخ بۆ حیزبی شیوعی و خانەوادەی مامۆستا عەزیز محەمەد:


بەرێز حیزبی شیوعی كوردستان! 
 خانەوادەی بەرێز عەزیز محەممەد! 

بەبۆنەی كۆچی دوایی كاك عەزیز محەممەد، كەسایەتی نیشتمانپەروەرو ئازادیخوازی گەلی كوردو  سیاسەتمەداری خۆشناو و ناسراو، سەرەخۆشی تان پێرادەگەێنم و هاوبەشی پەژارەتانم. كاك عەزیز محەممەد كەسایەتێكی تێكۆشەر بوو  كە خزمەتی بەرچاوی بە گەلی كورد كردو لە مێژووی خەباتی مافخوازانەی خەڵكی كوردستان ئەستێرەیەكی درەوشاوە بوو كە لە مەودای كاری شۆرشگێرانەی شوێنەواری بەرچاوی لەدوای خۆی بەجێهیشت. 
بێگومان كۆچی دوایی ئەو كەسایەتیە شۆڕشگێرە، خەسارەتێكی گەورەیە بۆ گەلی كورد و حیزبی شیوعی كوردستان.
هومێدوارم دوایین پەژارەی ئێوەی بەرێز بێ وخودای گەورە سەبری كەس وكاری بدات.

سازمانی خەباتی كوردستانی ئێران
سكرتێری گشتی
بابەشێخی حسێنی






سه‌رچاوه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ : KHABAT media


لینکی ئه‌م بابه‌ته‌ :
/modules.php?name=News&file=article&sid=8758