KHABAT media - پەیامی هاوخەمی كاك بابەشێخ حسێنی بەبۆنەی كۆچی دوایی پورە فاتم قادری یەوە


پەیامی هاوخەمی كاك بابەشێخ حسێنی بەبۆنەی كۆچی دوایی پورە فاتم قادری یەوە
تاریخ : Friday, June 02 @ 08:53:38 UTC
بابه‌ت : به‌ڵگه‌نامه‌کان


خەباتمێدیا: رۆژی چوارشەممە 10ی جۆزەردانی 1396، پوورە فاتیمەی قادری خێزانی حاجى مەحمودی بڵەسەن كە یەكێك بوو لە دڵسۆزانی رێبەريی و پێشمەرگەكانی سازمانی خەباتی كوردستانی ئێران، كۆچی دوایی كرد. بەرێز بابەشێخی حسێنی سكرتێری گشتی سازمانی خەبات بەو بۆنەوە پەیامی هاوخەمی بۆ خانەوادەی بەرێزی حاجی مەحمود و كەس و كار بڵاو كردۆتەوە. كە ئەمەی خوارەوە دەقی پەیامەكەی بەرێزیانە:

خانەوادەی حاجی محمودی بڵەسەن و خزمانی پورە فاتم، سەرەخۆشیتان پێ‌ رادەگەێنم بە بۆنەی كۆچی دوایی ئەو خاتوونە دڵسۆزو رەنج دیتوە كە تەواوی تەمەنی لە دەردو ئازاردا بردەسەرو بە بەردەوامی غەم خۆرو دڵسۆزی مامۆستا سەید جەلال و سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران و من بوو. لە غەم و پەژارەتاندا خۆم بە شەریك دەزانم و پرۆشم بۆ كۆچی دوایی ئەو خاتوونە بەرێزو دڵسۆزەو حەسرەتی ئەوە دەخۆم كە نەمتوانی جارێكی دیكە بە دیاری شاد بمەوە.

جێگەی بەهشتی بەرین بێ‌ و خوای گەورە سەبرتان بداتێ‌.

سازمانی خەباتی كوردستانی ئێران

سكرتێری گشتی

بابەشێخ حوسەینی







سه‌رچاوه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ : KHABAT media


لینکی ئه‌م بابه‌ته‌ :
/modules.php?name=News&file=article&sid=8757