KHABAT media - راگەیندراوی ناوەندی ئاسایش و دژە ترۆری سازمانی خەبات لە پێوەند بە پیلانی نوێ‌ رژیم


راگەیندراوی ناوەندی ئاسایش و دژە ترۆری سازمانی خەبات لە پێوەند بە پیلانی نوێ‌ رژیم
تاریخ : Tuesday, May 30 @ 07:39:42 UTC
بابه‌ت : به‌ڵگه‌نامه‌کان


بە پێ‌ زانیاریەكانی كە بە ناوەندی ئاسایش و دژە ترۆری سازمانی خەبات گەیشتوون، وەزارەتی ئیتلاعاتی رژیمی ئاخوندی لە هەوڵی ئەنجامدانی كردەوەی ترۆریستی لە بەرانبەر هێزو لایەنەكانی كوردستانی ئێران و بە دیاری كراوی كار و ترۆری رێبەری  و زەربەت دان لە سازمانی خەباتی كوردستانی ئێرانەو بۆ جێ‌ بە جێ‌ كردنی پیلانەكەی داوای هاوكاری لە بەكرێگیراوە عێراقیەكانی كردوە.


هەر بە پێ‌ زانیاریەكان، لە چەند رۆژی رابردوو بەرپرسانی ئەمنیەتی و سەربازی رژیم  لە ئوستانی ئازەربایجانی رۆژئاوا (ورمێ)كۆبوونەوەو بریاریان داوە هێرش بكەنە سەر ناوچەی سنووری كێلەشین و هەر لەو چوارچێوەدا موشەكی پێشكەوتوو هەروەها تۆپخانەیان هێناوە بۆ ناوچەی شنۆ. 
لە لایێكی دیكەوە رژیمی ئێران لە هەوڵدایە بە هاوكاری حەشدی شەعبی و بە رازی كردنی لایەنێكی كوردی، كێشە بۆ حكومەتی هەریمی كوردستان و بە دیاری كراوی كێشە بۆ ناوچەی  شەنگال و ئیدارەی كوردی لەو ناوچەیە دروست بكات.
لەو چوارچێوەدا داواكارین كە لایەنە سیاسیەكانی كوردستانی ئێران هەوڵی زیاتر بدەن بۆ دابین كردنی لایەنی ئەمنیەتی و پارێزگاری.

سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران
ناوەندی ئاسایش و دژە ترۆر
30 مای 2017







سه‌رچاوه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ : KHABAT media


لینکی ئه‌م بابه‌ته‌ :
/modules.php?name=News&file=article&sid=8743