KHABAT media - سپاسنامەی سازمانی خەبات بۆ جەماوەری خۆراگری كوردستان لەمەر بایكوتی شانۆی هەڵبژاردنی رژیم!


سپاسنامەی سازمانی خەبات بۆ جەماوەری خۆراگری كوردستان لەمەر بایكوتی شانۆی هەڵبژاردنی رژیم!
تاریخ : Wednesday, May 24 @ 07:13:34 UTC
بابه‌ت : به‌ڵگه‌نامه‌کان


هاونیشتمانیانی تێكۆشەر!
خەباتكارانی رێگەی ئازادی!
 سازمانی خەباتی كوردستانی ئێران گەرمترین سپاس و قەدردانی بەرین پێشكەش  بە خەڵكی شۆرشگێری كوردستان دەكا بە بۆنەی بایكوتی دوانزەهەمین شانۆی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری رژیم و شۆرای شارو دێ لە ئێران.


دەسەڵاتدارانی رژیمی ئاخوندی هەوڵی زۆریاندا بتوانن تێكرای خەڵك بەرنە سەر سندوقەكانی دەنگدان بەڵام بە خۆشیەوە خەڵكی خاوەن هەڵوێستی كوردستان بە كەمترین رێژە بەشداری ئەو شانۆگەریەیان كردو جارێكی دیكە بە حاكمیەتی ئاخوندی  و بەتێكرای تاقم و باڵەكانی راگەیاند كە كوردستان ئەو سیستمەی قەبووڵ نیە و جێگەیان لە ئێران و كوردستاندا نابێتەوە.
ئاشكرایە بریاری شەش هێزی سیاسی كوردستان و بریاری جەماوەر بۆ بایكوتی شانۆی هەڵبژاردن و پێداگری سازمانی خەبات لە سەر بایكوتی شانۆی هەڵبژاردن لە ژێر سایەی دەسەڵاتی وەلی فەقیە بریارێكی نەتەوەیی و نیشتمانی و بەرپرسانەیەو هۆیەكی گرینگە بۆ گەرم داهێنانی شۆرشی مافخوازانەو هەروەها بەرپەرچدانەوەی كاریگەرانەی دەسەڵات و  لە ئاكامدا روخانی  رژیمی ئاخوندی و گەیشتنی گەلی كورد بە مافەكانی لە سیستمێكی دیموكراتیك  لە ئێراندا.

سازمانی خەباتی كوردستانی ئێران
كومیتەی ناوەندی






سه‌رچاوه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ : KHABAT media


لینکی ئه‌م بابه‌ته‌ :
/modules.php?name=News&file=article&sid=8734