KHABAT media - پەیامی سەرەخۆشی بەرێز بابەشێخ حسێنی بۆ خانەوادەی نەوشیروان مستەفا و بزوتنەوەی گۆران


پەیامی سەرەخۆشی بەرێز بابەشێخ حسێنی بۆ خانەوادەی نەوشیروان مستەفا و بزوتنەوەی گۆران
تاریخ : Friday, May 19 @ 14:25:19 UTC
بابه‌ت : به‌ڵگه‌نامه‌کان


خەباتمێدیا: بەبۆنەی كۆچی دوایی تێكۆشەری دێرینى كوردستان و دامەزرێنەر و رێكخەری بزوتنەوەی گۆڕان، نەوشیروان مستەفا ئەمین، كاك بابەشێخی حسێنی سكرتێری گشتی سازمانی خەبات لە پەیامێكدا سەرەخۆشی لە خانەوادەی ناوبراو بزوتنەوەی گۆڕان كردوە. 
دەقی پەیامەكەی بەرێزیان بەم شێوەیە:


ئەندامانی خانەوادەی  بەرێز كاك نەوشیروان مستەفا!
بەڕێزان لە بزوتنەوەی گۆڕان!

بە بۆنەی كۆچی دوایی كاك نەوشیروان مستەفا سەرەخۆشیتان پێ‌ رادەگەێنم و خۆم بە هاوبەشی غەم و پەژارەتان دەزانم.
كاك نەوشیروان مستەفا تێكۆشەرو سیاسەتوانێكی دیارو خەباتكارێكی گەورەی جوڵانەوەی مافخوازانە و  نووسەرێكی بە توانای گەلی كورد بوو كە دەوری بەرچاوی هەبوو لە خەباتی مافخوازانەو روداوە سیاسیەكانی كوردستانی عێراق.
گومان نیە كۆچی دوایی كاك نەوشیروان خەسارەتێكی گەورە بوو كە لە بزوتنەوەی گۆران و خەڵكی كورد لە كوردستانی عێراق و پرۆسە سیاسیەكەی كەوت.
جارێكی دیكە بە ناوی ریزەكانی سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران بەبۆنەی لە دەست دانی ئەو تێكۆشەرە گەورەیە و دامەزرێنەرو رێكخەری بزوتنەوەی گۆران، هاوغەمی و سەرەخۆشی  دوبارەتان پێ‌ رادەگەێنم.
رۆحی شاد بێ‌ و سەبوریتان لە یەزدانی مەزن بۆ داواكارم.
سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران 
سكرتێری گشتی 
بابەشێخ حوسەینی






سه‌رچاوه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ : KHABAT media


لینکی ئه‌م بابه‌ته‌ :
/modules.php?name=News&file=article&sid=8717