KHABAT media - به‌شدارى سازمان خه‌بات له‌ سیمینارى هه‌رێمى كوردستان له‌ هاوكێشه‌كانى سیاسه‌تى جیهان


به‌شدارى سازمان خه‌بات له‌ سیمینارى هه‌رێمى كوردستان له‌ هاوكێشه‌كانى سیاسه‌تى جیهان
تاریخ : Monday, May 20 @ 16:44:51 UTC
بابه‌ت : کاروتێکۆشان


خه‌باتمێدیا: رۆژی یه‌ك شه‌ممه‌ ٢٩ی بانه‌مه‌رِى ١٣٩٢  سیمینارێك له‌ژێر"ناوی هه‌رێمی كوردستان له‌هاوكێشه‌كانی سیاسه‌تی جیهانیدا" له‌لایه‌ن پێوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی پارتی دێمۆكراتی كوردستان له‌شارى هه‌ولێر به‌رێوه‌ چوو. شاندێكى سه‌ركردایه‌تى سازمانى خه‌بات پێكهاتوو له‌ به‌رێزان ....


كاك كامیل نورانى فه‌رد كارگێرى كومیته‌ى ناوه‌ندى و كاك عه‌لى به‌هرامى كومیته‌ى ناوه‌ندى سازمانى خه‌بات له‌سه‌ر بانگهێشتى ئاماده‌كارانى سیمیناره‌كه‌ به‌شداریان كرد. 
له‌و سیمیناره‌دا ٢ ته‌وه‌ره‌ى سه‌ره‌كى له‌ژێرناوى هه‌رێمى كوردستان له‌ سیاسه‌تى جیهاندیدا به‌ به‌شدارى دكتۆر شێرزاد نه‌جار، دكتۆر نه‌جده‌ت ئاكره‌یی و دكتۆر فرسه‌ت سۆفى و دكتۆر ڤالا و هه‌روه‌ها هه‌رێمى كوردستان و دینامیكیه‌تى هه‌رێمایه‌تى به‌به‌شدارى د.سه‌باح سوبحى، خاتوو هیمام عه‌قیل، د.به‌یار، د.جوتیار و هه‌روه‌ها ئازاد ئه‌حمه‌د دۆسكى و كاوان ئیساعیل پێش كه‌ش كران . 
هه‌ر له‌و سیمیناره‌دا به‌رِێز هێمن هه‌ورامی به‌رپه‌رسی پێوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی پارتی دێمۆكراتی كوردستان له‌سه‌ر چه‌ندین ته‌وه‌ر و مه‌به‌ست له‌ به‌رێوه‌بردنى سییناره‌كه‌ و پێوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان قسه‌ى كرد. به‌شێكى ئه‌و كۆنفرانسه‌ كه‌ له‌ سه‌عات ١٠ى به‌یانى هه‌تا ٥ى ئێواره‌ درێژه‌ى كێشا تایبه‌ت بوو به‌ به‌شدارى ئاماده‌بووان له‌رێگه‌ى پرسیار و تێبینیه‌كانیان. 






سه‌رچاوه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ : KHABAT media


لینکی ئه‌م بابه‌ته‌ :
/modules.php?name=News&file=article&sid=6265