KHABAT media - نوێنه‌رایه‌تى سلێمانى سازمان پێشوازى له‌ پێوه‌ندییه‌كانى حیزبى دیموكراتى كوردستان كرد


نوێنه‌رایه‌تى سلێمانى سازمان پێشوازى له‌ پێوه‌ندییه‌كانى حیزبى دیموكراتى كوردستان كرد
تاریخ : Wednesday, May 15 @ 16:00:38 UTC
بابه‌ت : کاروتێکۆشان


خه‌باتمێدیا: رۆژى چوارشه‌ممه‌ رِێكه‌وتى ١٥/٥/٢٠١٣ به‌رێز كاك بێهروز ئه‌رده‌لان لێپرسراوى پێوه‌ندییه‌ كوردستانیه‌كانى سازمانى خه‌باتى كوردستانى ئێران و هه‌روه‌ها كاك  محه‌مه‌د رِه‌حیمى كادرى نوێنه‌رایه‌تى سلێمانى پێشوازیان كرد له‌ به‌رێز كاك كه‌ریم سه‌قزى لێپرسراوى ....


پێوه‌ندى حیزبى دیموكراتى كوردستان له‌شارى سلێمانى.
له‌وچاوپێكه‌وتنه‌دا چه‌ندین ته‌وه‌رى گرینگ ئاڵوگۆرى بیروراى له‌سه‌ر كرا و له‌نێو باسه‌كاندا بابه‌تى هه‌ڵبژاردنه‌كانى سه‌رۆك كۆمارى و شۆراكانى شار و دێ كه‌ قه‌راره‌ له‌ مانگى داهاتوو دا به‌رێوه‌ بچێ بیروراى له‌سه‌ر گۆردرایه‌وه‌. له‌ كۆتایی دیداره‌كه‌ دا دوو لایه‌نى سازمانى خه‌بات و حدك له‌سه‌ر به‌رده‌وامى دۆستایه‌تى و هاوكارییان پێداگرییان كرد. 







سه‌رچاوه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ : KHABAT media


لینکی ئه‌م بابه‌ته‌ :
/modules.php?name=News&file=article&sid=6258