KHABAT media - كۆچى دوایی هاوه‌لاتیه‌كى نیشتمانپه‌روه‌رى شارى سه‌رده‌شت


كۆچى دوایی هاوه‌لاتیه‌كى نیشتمانپه‌روه‌رى شارى سه‌رده‌شت
تاریخ : Wednesday, May 15 @ 14:21:52 UTC
بابه‌ت : کوردستانی


خه‌باتمێدیا: رۆژى سێ شه‌ممه‌ ٢٤ى بانه‌مه‌رِى ١٣٩٢ هاوه‌لاتیه‌كى نیشتمانپه‌روه‌ و باوكى ئه‌ندامێكى دێرین و دڵسۆزى سازمانى خه‌بات له‌ شارى سه‌رده‌شت كۆچى دوایی كرد. خوالێخۆشبوو محه‌مه‌د عه‌بداڵى ناسراو به‌ محه‌ممه‌دى كویخا عه‌بدوڵلاى بیژوێ  باوكى .....


به‌رێز كاك عه‌بدوڵلا عه‌بداڵى به‌رپرسی به‌شی پێوه‌ندییه‌كانى كومیته‌ى كه‌نه‌داى سازمانى خه‌بات رۆژى رابردوو به‌ هۆى نه‌خۆشیه‌وه‌ كۆچى دوایی كرد. ئه‌مرۆ و سبه‌ى ٢٥ و ٢٦ى بانه‌مه‌رِ له‌ مزگه‌وتى نه‌بی شارى سه‌رده‌شت رێوره‌سمى پرسه‌كه‌ى به‌رێوه‌ ده‌چێ. 
به‌وبۆنه‌وه‌ پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی خۆمان به‌ خزم و كه‌س و كارى خوالێخۆشبوو و به‌رێز كاك عه‌بدوڵلا راده‌گه‌ێنین و له‌ خواى گه‌وره‌ ده‌پارێینه‌وه‌ كه‌ روحى كاك محه‌مه‌د به‌ به‌هه‌شتى به‌رین شاد بێ و سێبوورى خزم و كه‌س و كارى بێ. 


انا لله‌ و انا الیه‌ راجعون







سه‌رچاوه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ : KHABAT media


لینکی ئه‌م بابه‌ته‌ :
/modules.php?name=News&file=article&sid=6256