KHABAT media - به‌شدارى سازمانى خه‌بات له‌ پرسه‌ى خوشكى سه‌رۆكى هه‌ریمى كوردستان


به‌شدارى سازمانى خه‌بات له‌ پرسه‌ى خوشكى سه‌رۆكى هه‌ریمى كوردستان
تاریخ : Monday, May 13 @ 14:40:46 UTC
بابه‌ت : کاروتێکۆشان


خه‌باتمێدیا: رۆژى شه‌ممه‌ ١١/٥/٢٠١٣ هه‌یئه‌تێكى سه‌ركردایه‌تى سازمانى خه‌بات پێكهاتوو له‌ به‌رێزان كاك كامیل نورانى فه‌رد كارگێرى كومیته‌ى ناوه‌ندى و كاك بێهروز ئه‌رده‌لان به‌رپرسی پێوه‌ندییه‌ كوردستانیه‌كانى سازمانى خه‌بات به‌شداریان كرد له‌ پرسه‌ى خوشكى گه‌وره‌ى به‌رێز مه‌سعود بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان. له‌و رێوره‌سمه‌ دا كه‌ به‌ ئاماده‌بوونى ....


به‌رێز نیچرڤان بارزانى سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و ژماره‌یێك له‌ به‌رپرسانى حكومى و حیزبی به‌رێوه‌ چوو، تێیدا شاندى سه‌ركردایه‌تى هاوخه‌مى و سه‌ره‌خۆشی سازمانى خه‌باتیان  به‌ خزم و كه‌س و كارى خوالێخۆشبوو راگه‌یاند. 
جێگه‌ى باسه‌ ئێواره‌ی رۆژى سێ شه‌مه‌  ٨/٥/٢٠١٣  خاتوو جه‌هدییا بارزانی خوشكی  به‌رێز مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێم له‌ته‌مه‌نی (٦٥) ساڵیدا كۆچی دوایی كردووه‌. ...







سه‌رچاوه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ : KHABAT media


لینکی ئه‌م بابه‌ته‌ :
/modules.php?name=News&file=article&sid=6254