KHABAT media - یادێك له‌١٩ى بانه‌مه‌ر و مانگرتنى خه‌ڵكى كوردستان


یادێك له‌١٩ى بانه‌مه‌ر و مانگرتنى خه‌ڵكى كوردستان
تاریخ : Thursday, May 09 @ 16:53:02 UTC
بابه‌ت : بیروبۆچوون


بێهروز ئه‌رده‌لان
 ١٩ى بانه‌مه‌رى ساڵى ١٣٨٩له‌ مێژووى خه‌باتى نه‌پساوه‌ى گه‌له‌كه‌ماندا، بووه‌ رۆژێكى دیرۆكی له‌ نێو لاپه‌ره‌كانى خه‌باتى خوێناوى ئه‌م گه‌له‌ قاره‌مانه‌، كه‌ له‌م رِۆژه‌دا ٥ كه‌س له‌ رِۆڵه‌ تێكۆشه‌ر و قاره‌مانه‌كانى رِێگاى ئازادى به‌ پێى خۆیان چوونه‌ سه‌ر په‌تى سێداره‌ و به‌دانى دروشمى ئازادى و نه‌مان بۆ رِژیمى ئاخوندى سه‌نه‌دى حه‌قانیه‌تى دۆزه‌ رِه‌واكه‌مانیان سه‌لمانده‌وه‌. شیرین عه‌له‌م هولى ومامۆستا فه‌رزاد كه‌مانگه‌ر و عه‌لى حه‌یده‌ریان و ....


مێهدى ئیسلامیان كه‌ هه‌موو ژیانیان ته‌رخان كرد بۆ رِزگارى نه‌ته‌وه‌ و نیشتمانه‌كه‌یان و تا دوایین چركه‌ى ژیانیان وه‌فادار به‌ رِێبازى ئازادى رِزگاریى مانه‌وه‌ و پشتى سه‌ختیه‌كانى زیندان و شكه‌نجه‌یان چه‌ماند، به‌ خوێن و خه‌باتى رِه‌وایان ، له‌ زه‌مه‌نێكداكه‌ بێده‌نگى زاڵ ببوو، درِیان دایه‌ ئه‌و تاریكى و بێده‌نگیه‌ و جارێكى دیكه‌ مه‌زڵومیه‌تى كوردیان به‌ جیهان نیشان داوه‌. ئه‌م تێكۆشه‌رانه‌ له‌ ته‌واوى ماوه‌ى مانه‌وه‌یان له‌ زیندانى رِژیمى ئاخوندى بۆ جارێكیش بیریان له‌ په‌شیمان بوونه‌وه‌ نه‌كرد،به‌لكوو سه‌ختى زیندان وشكه‌نجه‌ى جه‌لادانى خوێن مژى ئاخوندى ده‌بووه‌ توێشووى رۆحى خۆرِاگریان وباوه‌رِیان پتر ده‌بوو.ئه‌وان به‌ بیرى ئینسانى وپێداگرى له‌سه‌ر ئازادى ومافى مرۆڤ،وانه‌ى هیواو گه‌یشتن به‌ ئاسۆى رِزگارى وبه‌خته‌وه‌ریان فێرى نه‌سڵى خۆیان كردوهاووكات جۆره‌ هاووپێوه‌ندیێكیشیان له‌نێو نه‌ته‌وه‌كه‌ماندا به‌گشتى دروست كرد.رِژیم كه‌ له‌و كاته‌دا بۆ چاوترسین كردنى خه‌ڵك وهاووكات به‌رگرتن له‌ دووباره‌بوونه‌وه‌ى ئاخێزى سه‌رانسه‌رى كه‌ له‌ ساڵى ١٣٨٨به‌بۆنه‌ى شانۆى هه‌ڵبژاردن هاته‌ ئاراوه‌،ویستى به‌ ئیعدام كردنى ئه‌و تێكۆشه‌رانه‌ فه‌زاى خه‌فه‌قان زیاتر بكات،به‌لاَم به‌ ئیعدامى ئه‌و ئازیزانه‌ له‌گه‌ڵ ریسوایى و مه‌حكومیه‌تێكى بێ وێنه‌ى ناچه‌یى وجیهانى به‌ره‌وو رِوو بۆوه‌.هه‌واڵى ئێعدامى ٥زیندانى سیاسى كه‌ بیجگه‌ له‌ هه‌ستى ئازادیخوازانه‌ ودیفاع له‌ مافه‌ رِه‌واكان،تاوانێكیان نه‌بوو،بووه‌ سه‌ردیرِى هه‌واڵى رِاگه‌یه‌نه‌ گشتیه‌كان .مه‌حكومیه‌تى رِژیم له‌لایه‌ن زۆربه‌ى كۆرِوكۆمه‌له‌ به‌شه‌ر دۆسته‌كانه‌وه‌ ده‌نگى دایه‌وه‌و ئه‌وه‌نده‌ى دیكه‌ رِووى دزێوى دیكتاتۆرى وكوشت وبرِى ده‌سه‌لاَتى ئاخوندى ئاشكرا بوو.ئه‌م كرده‌وه‌ دژه‌ مرۆڤانه‌ى ده‌سه‌لاَت،یه‌كرِیزى گه‌لى ئازادیخوازى هێنایه‌ ئاراوه‌وكۆده‌نگى له‌نێو سازمان وحیزبه‌كاندا دروست كرد.دوابه‌دواى به‌رین بوونه‌وه‌ى هه‌واڵ ومه‌حكومیه‌تى ئه‌و كردوه‌ جینایه‌تكارانه‌ى رِژیمى ئاخوندى رِۆژى ٢٣ى گولاَنى ٨٩ى كۆچى خۆرى له‌سه‌رداواى سازمان وحیزبه‌كان وهاووكات هه‌ستى شۆرِشگێرانه‌ى خه‌ڵكى كوردستان ونیشان دانى رِق ونه‌فره‌تى خۆیان له‌ ده‌سه‌لاَت،كوردستان چووه‌ مانگرتنێكى قوڵه‌وه‌و به‌م جووڵه‌ نیشتمانیه‌،جارێكى دیكه‌ نارِه‌وایى ده‌سه‌لاَتیان چه‌ندپاته‌ كرده‌وه‌.له‌پاش ئێعدامى ئه‌و تێكۆشه‌رانه‌و كاردانه‌وه‌ى جه‌ماوه‌رى كه‌ به‌ مانگرتنێكى بێوێنه‌ ده‌ستى پێكرد،به‌شێوه‌یێكى یه‌كده‌نگ له‌لایه‌ن كوردستانیان وبه‌شێك له‌ سه‌راسه‌ریه‌كان به‌رِێوه‌ چوو.دیاره‌ چه‌ندین جارى دیكه‌ مانگرتن وجووڵه‌ى له‌م شێوه‌ له‌كوردستان رِووى داوه‌،به‌لاَم جیاوازى ٢٣ى گولاَن ومانگرتنى سه‌راسه‌رى له‌وه‌دا بوو كه‌ تێكراى سازمان وحیزبه‌كان رِۆژى ٢٣ى بانه‌مه‌رِیان بۆ رِۆژى مانگرتن له‌ كوردستان دیارى كردوخه‌ڵكیش وه‌لاَمێكى شیاویان به‌ بانگه‌وازه‌كه‌یان دایه‌وه‌.ئه‌م مانگرتنه‌ به‌رینه‌كه‌ ده‌نگدانه‌وه‌یێكى جیهانى به‌دووى خوێدا هێنا، هێما ورِێچكه‌ى یه‌ك ئامانج وهاوهه‌ڵویستى نه‌ته‌وه‌ى كوردى ده‌رخسته‌وه‌ و نه‌یاران ودژمنانى ئازادى رِسواو ناهومێدتر كرد. له‌یادى ٣ساڵه‌ى ئێعدام كرانى به‌ناحه‌قى ئه‌و فیداكارانه‌ و هاوكات مانگرتنى به‌هێزى خه‌ڵكى كوردستان له‌٢٣ى گولاَن، جێگاى خۆیه‌تى یادى ئه‌و به‌رِێزانه‌به‌رز رِابگیرێت وسوپاس وئه‌مكناسى خۆمان بۆ به‌ ده‌نگه‌وه‌ هاتنى جه‌ماوه‌رى كوردستان سه‌باره‌ت به‌ مانگرتن ده‌رببرِینه‌وه‌ ویه‌وه‌ به‌بیر هه‌موو لایه‌ك بخه‌ینه‌وه‌ كه‌ یه‌كگوتارى ویه‌كرِیزى هێزه‌ شۆرِشگێرونیشتمانیه‌كان رِه‌مزى سه‌ركه‌وتن وزاڵبوونه‌ به‌سه‌ر هه‌موو ناخۆشیه‌كاندا.







سه‌رچاوه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ : KHABAT media


لینکی ئه‌م بابه‌ته‌ :
/modules.php?name=News&file=article&sid=6248