KHABAT media - ئه‌و زیندوه،‌ قه‌ت نامرێ


ئه‌و زیندوه،‌ قه‌ت نامرێ
تاریخ : Monday, August 23 @ 18:56:20 UTC
بابه‌ت : ئه‌ده‌بی



ريبوار حسينى
ئه‌ی سه‌روه‌ره‌ سه‌ربه‌رزه‌که‌م! هۆ مامۆستای وانه‌ی ژیان و به‌رخودان! ده‌پێم بڵێ: له‌ ئاسۆی روونی رزگاری نیشتمانم ده‌روانی، یان له‌ به‌رزی لوتکه‌ی به‌رزی سه‌رفرازیت؟
ده‌پێم بڵێ : لوتکه‌ی قه‌ندیل به‌رزتره‌، یان قه‌ندیلی مه‌ندیلی سه‌رت؟
ئه‌وانیش...تمانه‌ی تۆی لێبووی، ئه‌وگه‌له‌ی که‌تۆی له‌بۆ بووی، به‌رزو ناوازه‌ و سه‌ر به‌رزن. رووناکن به‌ تیرێژی بیرو ئه‌ندێشه‌ت. ئاخر ...


ئه‌ی مامۆستا و ریبه‌رم! مایه‌ی بوونم ،تاجی سه‌رم.
تۆ له‌ ئاسمانی ئه‌م نیشتمانه‌ بێنازه‌دا، هه‌موو شه‌وێک وه‌ک شه‌هابێکی پڕ له‌نوور،له‌ رۆژهه‌لاتمه‌وه‌ رادخوسێی و له‌ رۆژهه‌لاتمه‌وه‌ هێدی هێدی داده‌چۆڕێی و گه‌رمیان و کویستانی وڵاتم نوور باران ده‌که‌ی.
ده‌تۆش ئه‌ی واژه‌ی سه‌رفراز! ئه‌ی مه‌کۆ و مه‌ئوای حه‌سانه‌وه‌ی تا هه‌تایی پیری ژیرم: قدری بگره‌ توند له‌ ئامیزی گره‌، ئه‌و زیندوه‌ قه‌ت نامرێ، ئه‌و نه‌مره‌ ،ئه‌ونه‌مره‌!!







سه‌رچاوه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ : KHABAT media


لینکی ئه‌م بابه‌ته‌ :
/modules.php?name=News&file=article&sid=4045