KHABAT media - بریندار بوون و دەستبەسەركرانی ٤ كۆڵبەر لە سنووری شنۆ


بریندار بوون و دەستبەسەركرانی ٤ كۆڵبەر لە سنووری شنۆ
تاریخ : Wednesday, June 13 @ 14:24:59 UTC
بابه‌ت : کوردستانی


 خەباتمێدیا: هێزە چەكدارەكانی ئێران، لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوو تەقەیان لە كاروانی كۆڵبەران كردووە و ٤ كۆڵبەری كوردیان دەستبەسەر كردووە كە یەكێك لەوان بریندارە. بەپێی هەواڵی “هەنگاو”، شەوی پێنجشەممە (١٧ی جۆزەردانی ٢٧١٨/ ٧ ژوئەن) هێزە چەكدارەكانی پایگای خێوەتگەی شاری شنۆ، تەقەیان لە كاروانی


 كۆڵبەران كردووە.بە هۆی تەقە كردنی بە ئەنقەستی هێزەكانی ئێران، كۆڵبەرێك بە ناوی “سولەیمان” خەڵكی پیرانشار بریندار بووە.تائێستا ناسنامەی ئەو سێ كۆڵبەرە روون نەبووەتەوە.سولەیمان لەگەڵ سێ كۆڵبەری دیكە بۆ شوێنێكی نادیار گواستراونەتەوە. سەڕەڕایی تێپەربوونی چوار رۆژ لەم رووداوە تا ئێسا هیج هەواڵ و زانیاریەك لەسەر چارەنوسی ئەم كۆڵبەرانە لە بەردەستدا نیە.







سه‌رچاوه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ : KHABAT media


لینکی ئه‌م بابه‌ته‌ :
/modules.php?name=News&file=article&sid=10157