KHABAT media - تەوژمی بەرزبونەوەی نرخەكان لە بازارەكانی ئێراندا


تەوژمی بەرزبونەوەی نرخەكان لە بازارەكانی ئێراندا
تاریخ : Wednesday, June 13 @ 14:01:31 UTC
بابه‌ت : هه‌واڵه‌کان


خەباتمێدیا: سەرچاوە هەواڵدەریەكان لە ئێراندا ئاماژەیان بەوەكردوە كە نرخی دۆلار رۆژی دوشەممە رێكەوتی 21ی جۆزەردان، بۆجارێكی دیكە بەرز بۆتەوەو گەیشتۆتە 6900 تمەن، نرخی سكەش لە مەرزی دو ملیۆن و 500 هەزار تمەن تێپەریوە.
لەلایەكی دیكەوە نرخی هەر جۆرە ماشینێك لەماوەی دە رۆژی رابردودا لە 2 بۆ 40 ملیۆن بەرز بۆتەوە.



بەپێی سەرچاوەكانی كاناڵ و سایتەكانی نرخی ئەرز، و بە تایبەت كاناڵی نرخی رۆژانەی ئەرز و زێر، نرخی دولار كە سەرلەبەیانی رۆژی دوشەممە 6730 تمەن بووە، تا كۆتای رۆژ گەیشتۆتە 6900 تمەن.
نرخی سكەش لە هەمان رۆژدا گەیشتۆتە دو ملیۆن و 448 هەزار تمەن، زۆرێك لە راپۆرتەكان ئاماژە بە تێپەرینی نرخی سكە لە مەرزی دو ملیۆن و 500 هەزار تمەنی دەكەن.
نرخی باسكراو لەپێوەند بە یەك حەوتووی رابردوو 400 هەزار تمەن چۆتە سەرێ‌. 
نرخی تەواوی سكەی بەهاری ئازادی لە رۆژی یەكشەممەدا لەگەڵ 150 هەزار تمەن بەرز بونەوە، گەیشتۆتە دو ملیۆن و 450 هەزار تمەن.
پێش بەرزبونەوەی نرخی ئەرز بۆ شەش هەزار تمەن لە رۆژی 20ی فەروەردین، دەوڵەتەكەی حەسەن رۆحانی كۆمەڵێك بریاری دەركرد لەپێوەند بە بەرزبونەوەی نرخی ئەرز، و لە نرخی دۆلار بەشێوەی یاسای 4200 تمەن دیاری كرد و پارێزگاری زیاتر لە پێنج هەزار یۆرۆی قەدەغە كرد. 
لەو كاتەوە نرخی هەر جۆرە ئەرزێكی خاریجی نەك تەنیا بەرز نەبۆتەوە، بەڵكو لەرۆژانی ئاخریدا، گەشەی تەوژمی زیاتری بەخۆیەوە دیتووە.






سه‌رچاوه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ : KHABAT media


لینکی ئه‌م بابه‌ته‌ :
/modules.php?name=News&file=article&sid=10155