KHABAT media - دیداری مێژویی نێوان رێبەرانی ئامریكاو كورەی باكور


دیداری مێژویی نێوان رێبەرانی ئامریكاو كورەی باكور
تاریخ : Tuesday, June 12 @ 12:16:39 UTC
بابه‌ت : هه‌واڵه‌کان



خەباتمێدیا: رۆژی دوشەممە رێكەوتی 22ی جۆزەردان، دۆناڵد ترامپ سەرۆك كۆماری ئامریكا، و كیم جۆنگ ئون، سەرۆك كۆماری كورەی باكور، لە وەڵاتی سەنگاپور دیدارێكی مێژووییان ئەنجام دا.
ئەوە یەكەم جارە كە سەرۆك كۆماری  ئامریكا لەگەڵ رێبەری كورەی باكور چاوپێكەوتن دەكات.



تەوەری سەرەكی وتوێژەكانیان لەسەر بەرنامەی ناوكەیی پیۆنگ یانگ و هەوڵەكان بۆ داماڵینی چەكی ناوكەیی نیوە دورگەی كورە بوو.
هەریەكە لە مایك پەمپێئۆ، وەزیری دەرەوەی ئامریكا، جان كولی، سەرۆكی دەفتەری كۆشكی سپی، جان بۆڵتۆن، راویژكاری ئەمنیەتی نەتەوەیی سەرۆكی ئامریكا، هاورێبون لەگەڵ دۆناڵد ترامپ لەو دیدارەدا.
لەو چاوپێکەوتنەدا هەردو سەرۆك گەیشتنە رێكەوتنێك كە بەپێی ئەوە هەردولا بەڵێنیان دا كە هەنگاو بنێنن بەرەو داماڵینی چەكی ناوكەیی لە نیوە دورگەی كورە. هاوكات وەڵاتە یەكگرتوەكان بەڵێنی ئەمنیەتی دایە كورەی باكور.






سه‌رچاوه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ : KHABAT media


لینکی ئه‌م بابه‌ته‌ :
/modules.php?name=News&file=article&sid=10153