KHABAT media - بەردەوامی هاتنەدەرەوەی کۆمپانیە بازرگانیەکان لە ئێران


بەردەوامی هاتنەدەرەوەی کۆمپانیە بازرگانیەکان لە ئێران
تاریخ : Tuesday, June 12 @ 12:10:15 UTC
بابه‌ت : هه‌واڵه‌کان


خەباتمێدیا: دوابەدوای هاتنەدەرەوەی ئەمریكا لە بەرجام و وەگەرخستنەوەی سزاکان لەسەر رژیم، زۆربەی وڵاتانی ئوروپای و ئەمریكایی و ئاسیایی كۆتاییان بە مامەڵە بازرگانیەکانیان لەگەڵ رژیم هێنا.
لەگەڵ بەردەوامی ئەو رەوتەدا هەردوو کۆمپانیای كەشتیوانی گەورەی ئالمانی(هاپاك لۆید) و  پاڵاوگەی نەوت و وزەی نارایای هیندی، هەروەها کۆمپانیای مازدای ژاپۆنی و هیۆندای كورەی باكوریش، كۆتاییان بە پێوەندیە بازرگانیەکانیان لەگەڵ رژیمدا هێنا.



پاڵاوگەی نەوتی نارایای هیندی
رایگەیاند كە لە مانگی داهاتوو كڕینی نەوت لە ئیران دگەیەنێتە نیوە، ئەو کۆمپانیایە تا ئێستا مانگانە نزیكەی 6 ملیۆن بۆشكە نەوتی خاو لە ئێران دەكرێت .
کۆمپانیای كەشتیوانی هاپاك لۆید کە
پێنجەم کۆمپانی كەشتیوانی بارهەڵگرە لە جیهاندا، رایگەیاند كە خزمەتگوزاریەكانی بۆ تارات دەگەیەنێتە نیوە.
کۆمپانیای مازدا و هیۆندای ڕێكەوتنەكانیان لەگەڵ رژیمدا كۆتایی پێهێناوە، لەو پێوەندیەدا وەلی مەلەكی، ئەندامی كۆمیسیۆنی پیشەسازی و سەرچاوەكانی مەجلیسی شۆڕای ئیسلامی رژیم، ڕۆژی دوشەممە 21ی جۆزەردان، گوتی كە کۆپانیەکانی ماشین سازی مازدا و هیۆندا لەدوای چونەدەرەوەی ئامریكا لە بەرجام، رێكەوتنەكانیان لەگەل شیركەتەكانی ئێران هەڵوەشاندۆتەوە.
ناوبراو هەروەها زیادی كرد كە بەرهەمهێنەرانی وڵاتانی ئوروپای لەژێر كاریگەری وەڵاتی ئامریكادان و ئەو بەرژەوەندیەی لەگەڵ ئەو وڵاتە هەیانە، زۆرترەو دەڵێت كە ئەو بەرهەمهێنەرانە لە قسەكانیاندا گوتویانە ئەو بەرژەوەندیەی لە ئامریكادا هەیانە چەند بەرابەری ئەو قازانجەیە كە لە ئێراندا هەیانە.






سه‌رچاوه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ : KHABAT media


لینکی ئه‌م بابه‌ته‌ :
/modules.php?name=News&file=article&sid=10152