KHABAT media - كۆچی دوایی ئەندامێكی سازمانی خەبات لە شاری پاوە


كۆچی دوایی ئەندامێكی سازمانی خەبات لە شاری پاوە
تاریخ : Monday, June 11 @ 19:40:25 UTC
بابه‌ت : کوردستانی


خەباتمێدیا: سەبور قادری ئەندامی تیکوشەری سازمانی خەبات لە شاری پاوە  لە كاتی کولبەری سەكتە لێی‌ دەداو بە داخەوە رۆژی پێنج شەممە 17ی جۆزەردان  لە نەخوشخانەی کرماشان  كۆچی دوایی كردو  رۆژی هەینی لە گۆڕستانی دێی‌ نەجار بە خاكی نیشتمان سپێردرا. 








كاك سەبور قادری ماوەی چەند ساڵ پێشمەرگەی سازمان بوو كە لە بەر وەزعی خراپی ژیانی خانەوادەكەی بە ناچاری دەستی لە پێشمەرگەیی هەڵگرت ،بەڵام هیچ كات پشتی لە خەبات بۆ نیشتمان و رێبازی سازمانی خەبات نەکرد. 




بە بۆنەی كۆچی دوایی كاك سەبور قادری پرسەو سەرەخۆشی بە هاوژینی و هەر سێ‌ جگەر گۆشەكەی و خانەوادەی پێشكەش دەكەین. 




 انا للە و انا الیە راجعون 

  






سه‌رچاوه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ : KHABAT media


لینکی ئه‌م بابه‌ته‌ :
/modules.php?name=News&file=article&sid=10151