KHABAT media - كۆبوونەوەی وەڵاتانی جی 7 و بەرەورووبوونەوەی رژیمی ئێران


كۆبوونەوەی وەڵاتانی جی 7 و بەرەورووبوونەوەی رژیمی ئێران
تاریخ : Sunday, June 10 @ 10:59:35 UTC
بابه‌ت : هه‌واڵه‌کان


خەباتمیدیا: دۆناڵد ترامپ سەرۆك كۆماری ئامریكا، لە قسەكانیدا لەكۆتایی دانیشتنی سەرانی جی 7 وتی، بەرزەفرییەكانی رژیمی ئێران كۆنترۆڵ دەكەین جا بە هاوكاری ئەندامانی گروپ بێت یان بەبێ‌ ئەوان. 
هەروەها وتی كە نەتەوەكانی گروپی جی 7 لەپێوەند بە كۆنترۆڵ كردنی بەرزەفرییە ناوكەییەكانی رژیمی ئێران بەڵێندار دەمێننەوە. 


لەدوای چوونەدەرەوەی ئامریكا لە رێكەوتنامەی ئەتۆمی لەگەڵ رژیم، دەسەڵاتدارانی  جیهانی بەتایبەت ئاڵمان، فەرانسە، بریتانیا، چین و روسیە، رەخنەیان گرت و پێیان وابو كە دەبێ‌ ئەو رێكەوتنە بەو شێوەیەی ئێستا بپارێزرێ‌. 
دۆناڵد ترامپ هەڕەشەكانی ئێرانی بە یەكێك لە بابەتە گرنگەكان ناوهێنا كە قسەی لەسەر كراوە لەلایەن رێبەرانی گروپی جی 7 لە چوارچێوەی ئەو هەڕەشانەی كە لە ئارادایە لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی ئەو وڵاتانە. هەروەها وتی یەكێكی دیكە لەو بابەتە ئەمنیەتیانەی كە قسەی لەسەر كراوە، پێوەند بووە بە بەربەرەكانێ لەگەڵ ترۆریسم و توند ئاژۆیی و بانگخوازانی ئەو بیرو باوەرە مەرگ هێنەرە.

ئامریكا راگەێندراوی كۆتایی گروپی حەوتی ئیمزا نەكرد
خەباتمیدیا: سەرۆك كۆماری ئامریكا لە لاپەرەی تویتەری خۆی رایگەیاندووە كە لە دژكردەوەدا لەبەرانبەر قسەكانی سەرۆك وەزیری كانادا، واژۆ و پشتیوانی خۆی لە راگەێندراوی كۆبونەوەی سەرانی (جی حەوت) كشاندۆتەوە. هەروەها وتویەتی كە ئامادەیە بۆ سەپاندنی رێ و شوینی زیاتر لەسەر هاوردەكردنی ماشین لە ولاتانی ئەندام لەو گروپە. هەواڵدەری ئیرنا، سەعاتێك بەسەر دانیشتنی جاستین ترۆدۆ، سەرۆك وەزیری كانادا تینەپەری لەپێوەند بە ئیمزاكرانی راگەێندراوی كۆتای دانیشتنی گروپی 7 لەلایەن هەموو ئەندامانی گروپەوە، دۆناڵد ترامپ ئەو بابەتەی وەدرۆ خستەوە. هەروەها ترامپ لە تویتەكەی خۆیدا قسەكانی ترۆدۆی بە هەڵە ناوبرد و هەروەها ناوبراویشی بە كەسێكی لاواز و باوەرپێنەكراو لە دانیشتنەكاندا ناوهێنا. هەروەها وتیشی كە سەرۆك وەزیری كانادا لە دانیشتنەكاندا زۆر ئارام و لەسەر خۆبو تا لەوێ‌ رۆشتم، دواتر چۆتە كۆنفرانسی خەبەری و وتویەتی كە رێ و شوینەكانی ئامریكا پر لە سوكایەتیە، و ئەو ناچێتە ژێر باریان.






سه‌رچاوه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ : KHABAT media


لینکی ئه‌م بابه‌ته‌ :
/modules.php?name=News&file=article&sid=10148