KHABAT media - كوژران و برینداربونی دو كۆڵبەری كورد


كوژران و برینداربونی دو كۆڵبەری كورد
تاریخ : Saturday, June 09 @ 08:35:20 UTC
بابه‌ت : هه‌واڵه‌کان


خەباتمێدیا: دوو کۆڵبەری کوردی خەڵکی شارەکانی سەردەشت و پیرانشار، لەلایەن هێزە ئینتزامیەكانی رژیمەوە درانە بەر دەسترێژی گوللە.
بە پێی راپۆرتی كوردپا، شەوی پێنجشەممە ١٧ی جۆزەردان، هێزە ئینتزامیەكانی رژیم  جێگیر لە پاسگای "کەپرانی" شاری سەردەشت،


 دەسڕێژیان لە ژمارەیەک لە کۆڵبەرانی ئەو ناوچەیە کردووە و لە ئاکامدا یەکێک لە کۆڵبەرانی کورد بە ناوی "ئەسکەندەر.ف" کوڕی حەمزە، گیان دەدات.
سەرچاوەیەكی ئاگادار باس لەوە دەكات كە هیزەكانی رژیم بەبێ‌ ئەوەی ئەو كۆڵبەرانە ئاگادار بكەنەوە داویاننە بەر دەسترێژی گوللە.
بە وتەی ئەو سەرچاوەیە، تەرمی ئەو کۆڵبەرە کوردە، بۆ پزیشکی یاساییی شاری ورمێ ڕاگوێزراوە و هەتا ئێستا تەرمەکەی ڕادەستی بنەماڵەکەی نەکراوە.
لە لایەکی دیکەوە و لە هەمان کاتدا، ژمارەیەک لە کۆڵبەرانی کورد، لە بەرزاییەکانی "سپیڕێز" لە شاری پیرانشار لە شوێنێک بە ناوی "خێوەتگە" دەکەونە كەمینی هێزە ئینتزامیەكانی رژیم و لە ئەنجامی تەقە کردنی ئەو هێزانە، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "سولەیمان پوورسەعید" کوڕی تەها خەڵکی گوندی "گەپلەسەن" سەر بە شاری پیرانشار بە سەختی بریندار بووە.
ئەو کۆڵبەرە کوردە بۆ چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی ناوەندی دەرمانی شاری پیرانشار کراوە.






سه‌رچاوه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ : KHABAT media


لینکی ئه‌م بابه‌ته‌ :
/modules.php?name=News&file=article&sid=10144