KHABAT media - بڕینی شادەماری ماڵی لەگەڵ سوئیف، فەلەج بوونی رژیمی ئێران


بڕینی شادەماری ماڵی لەگەڵ سوئیف، فەلەج بوونی رژیمی ئێران
تاریخ : Saturday, June 09 @ 08:28:38 UTC
بابه‌ت : هه‌واڵه‌کان


خەباتمێدیا: یەكێك لە ئامانجی گەمارۆكانی ئەمجارەی ئەمریكا  دەركردنی بانكەكانی ئەمریكا لە سوئیفە. بابەتێك كە دەتوانێ‌ فشارێكی لەرادەبەدەری ماڵی‌ و ئابووری بەسەر رژیمی ئێراندا بسەپێنێ‌ و زیان بە موعامەلاتی تیجاری و هاوردەكردنی ئێران بگەیەنێ‌.


 لە ئەگەری وەدیهاتنی ئەو بابەتە، بانكەكانی  ئێران و یەك لەوان بانكی ناوەندی ئێران، بانكی میللی ، بانكی سپە و سادرات  لەگەڵ رایلكەی سوئیف دەپچرێ. سوئیف شیركەتێكی گەورەیە كە لە وەڵاتی بلژیكە و كارەكەی ئاسانكاریی لە نێو بانكەكانی جیهانە و بە كۆمەڵگای جیهانی پێوەندیەكانی ماڵی نیوان بانكەكان دەناسرێ و 11 هەزار بانك و دامەزراوەی ماڵی لە 209 وەڵاتی جیهان پێوەندییان بە سوئیفەوە هەیە.






سه‌رچاوه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ : KHABAT media


لینکی ئه‌م بابه‌ته‌ :
/modules.php?name=News&file=article&sid=10143