KHABAT media - رێكەوتنی وڵاتانی ئوروپا و ئیسرائیل بۆ وەدەرنانی قاسم سولەیمانی لە سوریە


رێكەوتنی وڵاتانی ئوروپا و ئیسرائیل بۆ وەدەرنانی قاسم سولەیمانی لە سوریە
تاریخ : Friday, June 08 @ 09:56:24 UTC
بابه‌ت : هه‌واڵه‌کان


خەباتمێدیا: لیپرسراوێكی بەرزی ئیسرائیلی دەڵێت، لەچوارچێوەی دیدار و چاوپێكەوتنەكانی سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل لەگەڵ وڵاتانی ئینگلیس، فەرانسەو ئاڵمان، رێكەوتن ئیمزا كراوە بۆ وەدەرنانی هێزەكانی رژیمی ئیران لە سوریەدا.
لەچوارچێوەی سەردانەكەی بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل، بۆ وڵاتانی ئوروپای و لەچوارچێوەی راوێژكردنەكاندا لە پێوەند بە رژیمی ئاخوندی،


 دەوترێت ناوبراو توانیویەتی كە رێكەوتنی سەرانی پاریس، لەندەن و بەرلین، بۆ كۆتایی پێكێنانی بونی رژیمی ئیران لە سوریەدا، بەدەست بێنێ‌.
لێپرسراوێكی پلە بەرزی دەوڵەتی ئیسرائیل  رۆژی چوارشەممە رێكەوتی 16ی جۆزەردان، رایگەیاند كە سەرانی فەرانسە، ئاڵمان و بریتانیا، گەیشتونەتە رێكەوتنێكی گشتی لەپێوەندبە دەركردنی هێزەكانی رژیم لە سوریەدا.
هەروەها ئەو لێپرسراوە بە پەیامنێرانی وتووە كە لەچوارچێوەی سەردانەكەی نەتەنیاهۆ، رێكەوتنێكی بەربڵاو لەنێوان ئانگێلا مێركل، سەدری ئەعزەمی ئاڵمان، ئەمانوئیل ماكرۆن، سەرۆك كۆماری فەرانسە، تێریزا مەی، سەرۆك وەزیرانی ئینگلیس، بەرهەمهاتووە لەپێوەند بە پێویستی چونەدەرەوەی هێزەكانی رژیم لە سوریەدا.






سه‌رچاوه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ : KHABAT media


لینکی ئه‌م بابه‌ته‌ :
/modules.php?name=News&file=article&sid=10139