KHABAT media - بانگهێشت كردنی مامۆستایەکی ئاینی کورد بۆ دادگای تایبەتی رۆحانیەت


بانگهێشت كردنی مامۆستایەکی ئاینی کورد بۆ دادگای تایبەتی رۆحانیەت
تاریخ : Friday, June 08 @ 09:45:07 UTC
بابه‌ت : هه‌واڵه‌کان


خەباتمێدیا: مامۆستایەکی ئایینی کورد، خەڵکی شاری بانە، بانگهێشتی دادگای ڕۆحانییەتی شاری هەمەدان کرا.
بە پێی راپۆرتی هەوالدەری كوردپا، مامۆستا محەممەد ئەدیبی، مامۆستا و پێشنوێژی مزگەوتی گوندی "کەوپێچی خوار" سەر بە شاری بانە، بانگهێشتی دادگای تایبەتی ڕۆحانییەت لە شاری هەمەدان کرا.



بەپێی بانگهێشتنامەیەک کە بۆ ئەو مامۆستا کوردە نێردراوە، ناوبراو دەبێ کاتژمێر ٨ی سەرلەبەیانیی ڕۆژی شەممە ١٩ی جۆزەردان، خۆی بە دادگای تایبەتی ڕۆحانییەت لە شاری هەمەدان بناسێنێت.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو مامۆستا کوردە بە هۆی پشتیوانیی لە ناڕەزایەتی مانگرتووانی شاری بانە، لە لایەن ناوەندە ئیتلاعاتییەکانەوە هەڕەشەی لێ کراوە و دادگای تایبەتی ڕۆحانییەت لە شاری هەمەدان، بەو بۆنەوە ناوبراوی بانگهێشت کردووە.
پێشتریش، ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری بانە، لە دادگای تایبەتی ڕۆحانییەتی شاری هەمەدان، لە دژی ئەو مامۆستا کوردە سکاڵای تۆمار کردووە.
دادگای تایبەتی ڕۆحانییەت لەژێر چاوەدێریی ڕاستەوخۆی عەلی خامنەیی، ڕێبەری حکوومەتی ئێراندایە و بەرپرسی هەڵسوکەتی قەزایی لەگەڵ مامۆستایانی ناڕازی و دژبەری حکوومەتیە.






سه‌رچاوه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ : KHABAT media


لینکی ئه‌م بابه‌ته‌ :
/modules.php?name=News&file=article&sid=10138