KHABAT media - رەوتی هاتنە دەرەوە لە رێكەوتن لەگەڵ ئێران بەردەوامە


رەوتی هاتنە دەرەوە لە رێكەوتن لەگەڵ ئێران بەردەوامە
تاریخ : Thursday, June 07 @ 13:39:17 UTC
بابه‌ت : هه‌واڵه‌کان


خەباتمێدیا:  شیركەتی فرۆكە سازی  بونینگ رایگەیاند كە بەدوای تەحریمەكانی ئەمریكا دژی رژیمی ئێران داواكانی ئەو وەڵاتە هەڵدەوەشێنیتەوە و لە دانی فرۆكە بە ئێران خۆدەپارێزن. دووشیركەتی فرۆكەوانی  ئێران ئێر و ئاسمان خوازیاری كرینی دەیان فرۆكەی موسافیر هەڵگری لە بونینگ بە نرخی 20 میلیارد دۆلار بوونە.


  وتەبیژی بونینگ رایگەیاند كە تا ئێستا هیچ كام لە فرۆكەكانمان تەحویلی ئێران نەداوەتەوە و لەو جێگەوە كە ئیزنی ئەو كارەمان پێ نادرێ‌ بۆیە فرۆكەكان تەحویل نادرینەوە. بە پیی راپۆرتەكان لە ئێستا شیركەتی ئێرباسیش لە ژێر فشاری ئەمریكادایە تا لە فرۆشتنی فركە بە ئێران خۆبپارێزێ‌ و دووشیركەتی ئێرانئیر و زاگرۆس رێكەوتنی 199 فرۆكەیان هەیە لەگەڵ ئێرباس . ئێرباس هیندێك لە كەل و پەلەكانی لە ئەمریكا دوست دەكرێ‌ و سیستماتیك دەخریتە ناو تەحریمەكانەوە. 
جێگەی باسە فیدراسیۆنی پیشەسازی كەل و پەلی ماشینی فەرانسەش بە هەڵوەشاندنەوەی سەفەری خۆی بە ئێران رایگەیاند كە بە هۆی مەترسیەكانی تەحریمی ئەمریكا مەئموریەت خۆی بۆ ئێران هەلدەوەشێنیتەوە. 
 هەروەها سەرچاوەكانی ئاگادار باس لەوە دەكەن كە پالاوگەكانی ئورووپایی مەیلێكیان بۆ وەستان لەبەرانبەر تەحریمەكانی ئەمریكا نییە و خەریكی كەمكردنەوەی وردەوردەی كرینی نەوت لە ئێرانن. 







سه‌رچاوه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ : KHABAT media


لینکی ئه‌م بابه‌ته‌ :
/modules.php?name=News&file=article&sid=10134