KHABAT media - تا سالی 2025 ئێران تووشی قەیرانی كەم ئاویی دەبی


تا سالی 2025 ئێران تووشی قەیرانی كەم ئاویی دەبی
تاریخ : Thursday, June 07 @ 13:36:59 UTC
بابه‌ت : هه‌واڵه‌کان



خەباتمێدیا:راپۆرتی مەیدانی كارناسێكی ناوەندی لێكۆلێنەوەی خەلك ناسی سەبارەت بە ئاو  جیگەی سەرەنجە. ژیلا موشیری ئەو كارناسەیە كە لە لیكۆلێنەوەێكدا دەلێ: 7 لەسەدی ئاوی ئێستا لە ئێران تەرخان كراوە بە خواردنەوە و 92 لەسەدی تەرخانە بو كشت و كاڵ و ئەوە لە كاتیكدایە كە تەنیا 30 لەسەدی بۆ كشت و كال بە كاردەبردرێ‌. ناوبراو دەلێ زۆریك لە ناوچەكانی جیهان و یەك لەوان ئێران تا ساڵی 2040 نزیك بە 80 لەسەدی سەرچاوەكانی ئاوی خویان لەكیس دەدەن


 مەگەر ئەوەی كە پیداچوونەوەێك بەسەر سیاسەتە ئاوییەكانیاندا بخشێننەوە. ناوبراو ئاماژە بە پەرەسەندنی چالاوی ئاو لە 30 بازنە لە سالی 1360 بو 440 بازنە تا سالی 1375 دەكات و ئەو پەرەسەندنە لەرادەبەردەرە بە هۆكاری كەڵك وەرگرتنی زۆر لە سەرچاوە ئاوییە ژێر زەوییەكان و چۆلبوونی دیهاتەكان دەزانێ‌. ناوبراو پێش بینی ئەوە دەكات كە تا ساڵی 2025 دوو لەسەر سێی حەشیمەتی جیهان لەگەڵ قەیرانی كەم ئاویی رووبەروو دەبنەوە. 








سه‌رچاوه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ : KHABAT media


لینکی ئه‌م بابه‌ته‌ :
/modules.php?name=News&file=article&sid=10133