KHABAT media - ئەمریكا بە هیچ شێوەیێك ناهێلێ ئیران دەستی بە چەكی ئەتۆمی بگات


ئەمریكا بە هیچ شێوەیێك ناهێلێ ئیران دەستی بە چەكی ئەتۆمی بگات
تاریخ : Thursday, June 07 @ 13:33:12 UTC
بابه‌ت : هه‌واڵه‌کان


خەباتمێدیا: مایك پەمپەئۆ وەزیری درەوەی ئەمریكا لە تویتێری خۆی دا سەبارەت بە قسەكانی عەلی خامنەیی سەبارەت بە پەرەدان بە چالاكیە ناوكەییەكان پێی داگرت كە ئەمریكا ئیزنی دەستراگەیشتنی رژیمی ئێران بە چەكی ناوكەیی نادات.  پەمپەئو دەلێ : رژیم لە ئامانجی ئێمە دەزانێ‌ و ئەوە هەنگاوێكی تری ئەحمەقانەیە بۆ 


بە فیرۆ دانی پووڵ و سەرمایەكانی ئەو وەڵاتە . ئەوەی كە خوپیشاندانەكانی ئێران هەروا بەردەوامە نابێ ببیتە هۆی سەرسوورمانی كەس. هەر لەو چوارچێوەیە وەڵاتانی ئورووپایش سەبارەت بە لیدوانەكانی خامنەیی بو ئالۆزكردنی زیاتری بابەتە وریاییان دا و مێركیل لە وتەیك دا وتی رژیمی ئیران هەرگیز نابی دەستی بە چەكی ناوكەیی بگات.  ئەمریكا بەردەوامە لەسەر ئاگاداری ناردن بۆ شیركەت و دەولەتەكان بە برینی پێوەندیی لەگەڵ حكومەتی ئێران . 







سه‌رچاوه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ : KHABAT media


لینکی ئه‌م بابه‌ته‌ :
/modules.php?name=News&file=article&sid=10132