KHABAT media - دۆخی منداڵ ئازاری لە وڵاتدا لە ئاستێکی بەرزدایە .


دۆخی منداڵ ئازاری لە وڵاتدا لە ئاستێکی بەرزدایە .
تاریخ : Wednesday, June 06 @ 14:02:11 UTC
بابه‌ت : هه‌واڵه‌کان


خەباتمێدیا: هەواڵدەری هێرانا:پەروانە سەلەحشوور نوێنەر و سەرۆکی فراکسیونی ژنانی مەجلس بە نارەزایەتی دەربرین لە بەرزبوونەوەی ئاستی منداڵ ئازاری ووتی: پەسەند کردنی یاسا تاكە رێگای چارەسەر کردنی دیاردەی منداڵ ئازاری نیە و دەبێ رێگا كراوەبێ‌ بۆ جێبەجێ کردنی ئەم یاسایە .


خەباتمێدیا: هەواڵدەری هێرانا:پەروانە سەلەحشوور نوێنەر و سەرۆکی فراکسیونی ژنانی مەجلس بە نارەزایەتی دەربرین لە بەرزبوونەوەی ئاستی منداڵ ئازاری ووتی: پەسەند کردنی یاسا تاكە رێگای چارەسەر کردنی دیاردەی منداڵ ئازاری نیە و دەبێ رێگا كراوەبێ‌ بۆ جێبەجێ کردنی ئەم یاسایە .
 هەواڵدەری هێرانا لەزاری خانوی میللەتەوە دەڵێت، پەروانەی سەلحشوور لە هەڵوێستێکدا بۆدەستدرێژی کردنە سەر منداڵێکی تەمەن ٦ساڵان ووتی، ئێستا لە رابردوو زیاتر راپۆرت لەپێوەند بە دیاردەی منداڵ ئازاری دەبیستین بۆیە پێمان وایە ئەو دیاردەیە لە ئێستادا لەئاستێكی بەرزدایە.

نوێنەری خەڵکی شارەكانی تاران ،رەی ،شەمێرانات ،ئیسلامشار و پەردیس، لە مەجلیسی رژیم بە پێداگری لەسەر دۆخی منداڵ ئازاری ووتی :ئەشکەنجە و منداڵ ئازاری کۆمەڵگا لە نێو دەبات و زەنگێكی مەترسیدارە.
ناوبراو بە نارەزایەتی دەربرین لەوەی کە هێندێک لە منداڵان فێری ئەوەنەبوون ئاگاداری خۆیان بن ووتی :بە داخەوە منداڵان لە پەروەردەی باش لە فێربوونی بابەتی جنسی بۆئاگاداری لە خۆیان بێ بەشن و ئەمە لە کاتێکدایە پدۆفیل  و ئەوانەی کە تووشی نەخۆشی دەرونین لە هەموو شوێنێک بوونیان هەیە و هەڕەشەی گەورەن لەسەر منداڵان ،لەراستیدا پدۆفیلی بە مانای ئەوەیە کە كەسانێک لە بابەتی جنسی مەیلیان لەسەر منداڵانە.
دەوردانی یاس لە ئێراندا کردەوەیەکی ئاساییە و پەسەند کردنی یاس سەد لە سەد وەڵامدەری ئەو کێشە نییە و چارەسەر کردنی ئەم کێشەیە تەنیا بە یاس ناکرێ و دەبێ رێگا لە بەكردار كردنی ئەو یاسایە نەگیریت.
ناوبراو بە بیرهێنانەوەی ئەوەی کە رێگاکانی چونیەتی روبەروبونەوە لەگەڵ ئازاری جنسی فێری منداڵان بکەین ووتی:بەداخەوە دایکان و باوکان زانیاریان لەسەر ئەوبابەتە نییە و لەکاتێکدا دەبێ بنەماڵەکان زۆر ئاگادار بن و منداڵان بە تەنیایی بۆ هیچ شوێنێک نەنێرن و تەنانەت نابێ لەگەڵ هیچ کەسێک تەنیا بن، چۆن زۆربەی ئەوانهی کە دەستدرێژی دەکەن، لەگەڵ منداڵەكە پەیوەندی نزیکیان هەبووە.






سه‌رچاوه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ : KHABAT media


لینکی ئه‌م بابه‌ته‌ :
/modules.php?name=News&file=article&sid=10131