KHABAT media - خراپتربونی دۆخی تەندروستی زەینەب جەلالیان لە زینداندا


خراپتربونی دۆخی تەندروستی زەینەب جەلالیان لە زینداندا
تاریخ : Wednesday, June 06 @ 13:42:25 UTC
بابه‌ت : هه‌واڵه‌کان


خەباتمێدیا: سەرەڕای خراپتربوونی دۆخی تەندروستیی زەینەب جەلالیان، زیندانیی سیاسی کوردی مەحکووم بە زیندانی هەتاهەتایی لە گرتووخانەی شاری خۆی، بەرپرسانی زیندان، لەگەڵ چارەسەریی پزیشکی  بۆ ناوبراو دژایەتی دەکەن.



 هەواڵدەریی کوردپا ئاماژەی بەوە كردووە كە زەینەب جەلالیان، لە دەسپێڕاگەیشتن بە هاوكاری دەرمانی و پزیشکی بێبەرییە و دۆخی تەندروستیی ناوبراو ڕۆژ لە دوای ڕۆژ بەرەو خراپی دەڕوات.

پێشتریش، زەینەب جەلالیان لە زیندانی کرماشان تووشی نەخۆشینی قنچکەسڵام "ناخنک" ببوو و ئەو نەخۆشییە بووە هۆی لەدەستدانی چاوی ناوبراو، کە هەتا ئێستا هیچ هەوڵێک بۆ چارەسەریی نەخۆشیی ناوبراو نەدراوە.
ناوبراو لە ئیستادا لە 11 یازدەهەمین ساڵی زیندانبوونیدایە، بە هۆی مانگرتن لە دەوا و دەرمان و پێڕانەگەیشتنی پزیشکی بۆ ماوەی زیاتر لە یەکساڵە، لە دۆخێکی نالەباردا لە زیندان بەسەر دەبات.
خەرمانانی ساڵی ٩٦، ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی، خۆبواردن لە چارەسەریی پزیشکیی زەینەب جەلالیانیان بۆ سزای توند و وەرگرتنی"دانپێنانی زۆرەملێ" گەڕاندووەتەوە.
زەینەب جەلالیان ساڵی ١٣٦١ی هەتاوی، لە شارستانی ماکۆ سەر بە پارێزگای ورمێ لە دایک بووە.
ئەو زیندانییە سیاسییە ڕێکەوتی ٢٠ی ڕەشەمەی ساڵی ١٣٨٦ی هەتاوی، لە کرماشان لە لایەن هێزەکانی رژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر و پاشان لە سەرماوەزی ساڵی ١٣٨٨ی هەتاوی، بە تۆمەتی موحاربە و ئەندامەتی و هاوكاریی لەگەڵ یەكێك لە حیزبە كوردستانیەكان، بە ئێعدام مەحکووم کرا و دواتر بۆ زیندانی هەتاهەتایی گۆڕدرا.






سه‌رچاوه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ : KHABAT media


لینکی ئه‌م بابه‌ته‌ :
/modules.php?name=News&file=article&sid=10130