KHABAT media - چونەدەرەوەی هێزە كوردە چەكدارەكانی سوریە لە منبەج


چونەدەرەوەی هێزە كوردە چەكدارەكانی سوریە لە منبەج
تاریخ : Wednesday, June 06 @ 13:09:09 UTC
بابه‌ت : هه‌واڵه‌کان


خەباتمێدیا: هێزە چەكدارەكانی كورد ناسراو بەهێزەكانی پاراستنی گەل (ی پ گ) یەكێكە لە هێزە سەرەكیەكان كە لە شەر دژی داعش لە سوریە رۆڵی سەرەكیان هەبوو، كە لەلایەن هاوپەیمانی دژی داعش بە سەرپەرەستی ئامریكا پشتیوانی لێدەكرێت.
ی پ گ بە پشتیوانی هاوپەیمانی دژی داعش بە سەرۆكایەتی ئامریكا،


 لەماوەی دو ساڵی رابردودا ناوچەی منبەجیان لەدەستی داعش ستاندەوە، بەڵام مانەوەی ئەوان لە باكوری سوریەدا بوە هۆی دروستبونی كێشە لەنێوان واشینگتۆن و ئانكارا.
لەو پێوەندەدا وەزیری دەرەوەی ئەمریكا، مایك پەمپێئۆ و مەولود چاوش ئۆغلۆ وەزیری دەرەوەی توركیە كۆبونەوە.
 وتوێژەكانی وەزیرانی دەرەوەی ئەمریكاو توركیە بۆ چارەسەری كێشەی نێوان ئەو دو وڵاتەبوو لەسەر بونی هێزە كوردەكان لە منبەجدا، دوابەدوای ئەوە هێزەكانی پاراستنی گەل( ی پ گ)، رایگەیاندووە كە هێزەكانی 15ی جۆزەردان لەناو خاكی منبەجدا دەباتە دەرەوە.
ی پ گ، شاخەی سەربازی حزبی هاوپەیمانی دیموكراتیكی سوریەیە، پیكهاتەیەك لە كوردەكانی سوریە.
  هێزی دیموكراتیكی سوریە پێك دێن لە كورد و غەیرە كورد كە لە ژێر چاودێری هاوپەیمانی دژی داعشدا بە سەرۆكایەتی ئامریكادان.
ئەریك پاهون، وتەبێژی پنتاگۆن بە پەیامنێرەكانی گوتوە كە هیچ بەرنامەیەك نیە بۆ چونەدەرەوەی هێزەكانی ئامریكا لە منبەج، هەرچەند تا ئێستا نەخشە رێگای منبەج لەحاڵی دروستبوندایە و لە داهاتودا رادەگەیەنرێ‌.
چاوش ئۆغلۆ وتویەتی كە ئامانج لەو نەخشە رێگایە، لەناوبردنی تەواوی گروپە ترۆریستیەكان و لە هەمانكاتدا گەرانەوەی  دامەزراوەیی و ئاسایشە بۆ ناوچەی منبەج.






سه‌رچاوه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ : KHABAT media


لینکی ئه‌م بابه‌ته‌ :
/modules.php?name=News&file=article&sid=10128