KHABAT media - سەرلەنوێ دەست پێکردنەوەی چالاکیە ئەتۆمیەکان، راگەیاندنی شەر


سەرلەنوێ دەست پێکردنەوەی چالاکیە ئەتۆمیەکان، راگەیاندنی شەر
تاریخ : Tuesday, June 05 @ 18:51:40 UTC
بابه‌ت : هه‌واڵه‌کان


خەباتمێدیا: بە پێی راپۆرتی ئیسنا، وتەبێژی رێکخراوی وزەی ناوکەیی رژێمی ئێران لە نامەێک بۆ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناوکەیی، کە تاران رەوتی پەرەدان بە زەرفیەتە پێوەیستەکان بۆ بەرهەم هێنانی گازی یو ئێف6 و یوئێف 4و درووست کردن و مونتاژی کارخانەی رووتوری سانتریفیۆژی دەست پێ دەکاتەوە. 



بێهرووز کەماڵوەند وتەبێژی رێکخراوی وزەی ئەتۆمی  گووتی: قەرار بوو ئێران لە چوارچێوەی بەرجام لە کۆتایی بەرنامەی 15ساڵە لانی کەم 190هەزار سووی پالاوتەکردن وەدەست بێنێ. ئێران لە بیری پەرەدان بەو رەوتەیە. زەرفیەتی پالاوتەکردن لە ئێران لە ئێستادا نزیک بە شەش هەزار سووە. کەماڵوەند سەبارەت بەو پرسیارەی کە لە ئەنجامی ئەو بریارە ئەگەری هاتنە دەرەوەی وەلاتانی ئورووپایی هەیە وەلامێکی روونی نەدایەوە. خامنەیی رۆژی دووشەممە لە ساڵیادی مردنی خومەینی رایگەیاند کە پالاوتەکردنی ئۆرانیۆم پەرە پێ دەدەین و وەلاتانی ئورووپایی چاوەرێی ئەوە نەبن هەم تەحریمەکان قبووڵ کەین و هەمیش بەرنامە ناوکەییەکان دوا بخەین. 
لە لایەکی ترەوە نەتانیاهۆ سەرۆک وەزییری ئیسرائیل رەخنەی لەبەرجام گرت و گووتی بە بەرجام رژیم دەتوانێ ئۆرانیۆمی پێویست بۆ درووست کردنی چەکی ئەتۆم بپاڵێوێ.






سه‌رچاوه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ : KHABAT media


لینکی ئه‌م بابه‌ته‌ :
/modules.php?name=News&file=article&sid=10127