KHABAT media - تەقینەوەی گولـ‌لە تۆپێكی بەجێماو بوە هۆی برینداربونی 4 نەفەر و كوژرانی یەكێكی دیكە


تەقینەوەی گولـ‌لە تۆپێكی بەجێماو بوە هۆی برینداربونی 4 نەفەر و كوژرانی یەكێكی دیكە
تاریخ : Tuesday, June 05 @ 18:41:40 UTC
بابه‌ت : هه‌واڵه‌کان


خەباتمێدیا: بە هۆی تەقینەوەی گولـلە تۆپێکی بەجێماو لە كاتی شەڕی نێوان ئێران و عێراق لە گوندی شێخ سلەی  شاری سەلاسی باوەجانی، نەفەریك كوژرا و ٤ نەفەری دیکەش بریندار بوون کە هەموویان ئەندامی یەک بنەماڵەن.



شوناسی کوژرا و برینداربووەکانی ڕووداوی ئەو تەقینەوە، بریتین: "جەلیل فەلاح" کوژراو، "پیرۆزە"، "بەهارە"، "زوهرە"، "خەلیل".
کوژراو بریندارەکانی ئەو بنەماڵە، ڕەوانەی نەخۆشخانەی حەزرەتی ڕەسووڵ لە شاری جوانڕۆ کراون
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، تەقینەوەی ئەو گولـلە تۆپە، بووەتە هۆی ئەوەی کە خانوبەرەی ئەو بنەماڵە و چەند بنەماڵەیەکی دیکە زیانیان بەربکەوێت.
ساڵانە پاشماوەی مین و تەقەمەنییەكانی شەڕی ئێران و عێراق، قوربانی لێدەكەوێتەوە







سه‌رچاوه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ : KHABAT media


لینکی ئه‌م بابه‌ته‌ :
/modules.php?name=News&file=article&sid=10126