KHABAT media - كورەی باشوور رێكەوتنی 2 میلیارد دۆلاری لەگەڵ ئێران هەڵوەشاندەوە


كورەی باشوور رێكەوتنی 2 میلیارد دۆلاری لەگەڵ ئێران هەڵوەشاندەوە
تاریخ : Monday, June 04 @ 11:50:48 UTC
بابه‌ت : هه‌واڵه‌کان


خةباتميَديا: راپۆرتی هەواڵدەرییەكانی كورەی باشوور باس لەوە دەكەن كە دایلیم شیركەتی گەورەی كورەیی كە ساڵیانێكە لەگەڵ ئێران هاوكاری هەیە رێكەوتنێكی دوومیلیارد دۆلاری لەگەڵ ئةو ولاَتة سەبارەت بە هاوكاری نەوتی و پاڵاوتگە هەڵوەشاندۆتەوە.


  بە پێی راپۆرتی ئیرنا لە یۆنهاس شیركەتی دایلیم ئیندیستریال پێشتر رایگەیاندبوو كە براوەی رێكەوتنێك بە بەهای 2,3 تریلیۆون وون بۆ پەرەدانی دامەزراوەی پالاوتگەی ئیسفةهانە. ئەو شیركەتە هۆكاری هەڵوەشاندنەوەی ئەو رێكەوتنامەیەی بۆ نیگەرانی لە تەحریمەكانی ئەمریكا راگەیاندووە. هەوالَەكان باس لەوە دەكەن كە هاوكات شیركەتی هیوندای كورەی باشوریش سەرقاڵی پێداچوونەوە بە رێكەوتنەكانی خۆی لەگەڵ شیركەتی سەرمایەدانانی ئامانجی ئێران بە بەهای 3 میلیارد و 800 میلیۆن دۆلار كە پێوەندیی بە دروست كردنی پالاوتگەێكی نەوت هەیە. 






سه‌رچاوه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ : KHABAT media


لینکی ئه‌م بابه‌ته‌ :
/modules.php?name=News&file=article&sid=10122