KHABAT media - بانكەكانی هیندیش ئێرانیان جێ هێشت


بانكەكانی هیندیش ئێرانیان جێ هێشت
تاریخ : Monday, June 04 @ 11:39:57 UTC
بابه‌ت : هه‌واڵه‌کان


خەباتمێدیا:بە پێی راپۆرتی رۆژنامەی شەرق وەڵاتی هیند رایگەیاندووە كە دوو بانكی گەورەی ئەو وەڵاتە بۆ كۆتایی هێنان بە پێوەندیی هەناردەكەرانی ئەو وەلاتە لەگەڵ ئێران تا شەشەمی مانگی ئاگۆست كاتیان دیاری كردووە. 


 بە پێی راپۆرتی رۆیتەرز فیدراسیۆنی رێكخراوی هەناردەكەرانی هیند رایگەیاند: (ئیدوسئێند، یو سی ئۆ) ئەو دوو بانكەی ئاسانكاریی بۆ هەناردە بۆ ئێران دەكەن تا 6ی ئاگۆست  بۆ كۆتایی هێنان بە رێكەوتنی خۆی لەگەڵ ئێران كات دیاری دەكەن.   پێشتریش بانكی بی سی سی سوئیسیش لە ترسی سزای ئەمریكا لە بازاری مالی ئێران هاتە دەرەوە و كۆتایی بە پێوەندییەكانی خۆی لەگەڵ ئێران دا هێنا.






سه‌رچاوه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ : KHABAT media


لینکی ئه‌م بابه‌ته‌ :
/modules.php?name=News&file=article&sid=10120