KHABAT media - داواكاری ترامپ لە پۆتین بۆ چاوپێكەوتن لەبارەی ئێران


داواكاری ترامپ لە پۆتین بۆ چاوپێكەوتن لەبارەی ئێران
تاریخ : Monday, June 04 @ 11:32:38 UTC
بابه‌ت : هه‌واڵه‌کان


خەباتمێدیا: دۆناڵد ترامپ سەرۆك كۆماری ئامریكا خوازیاری چاوپێكەوتنە لەگەڵ فلادیمێر پۆتین سەرۆك كۆماری روسیە، بۆ وتویژ لەپێوەند بە رژیمی ئێران.
هەواڵدەری تەسنیم ئاماژەی بەوەكردووە كە هەواڵدەری تاس نوسیویەتی: جان هانتسمەن، نوێنەری ئامریكا لە مۆسكۆ، لە وتوێژێكدا لەگەڵ تەلەفیزیۆنی فاكس نیوز باسی لەوە كردووە كە دۆناڵد ترامپ خوازیاری چاوپێكەوتنە لەگەڵ فلادیمێر پۆتین لەپێوەند بە رژیمی ئێران و چارەسەركردنی بابەتی پێوەندیدار بە هەردوو وڵات.



هەروەها ناوبراو ئاماژەی بەوەش كردووە كە هەركاتێك بارودۆخ گونجاوبوو، ئەو چاوپیكەوتنە ساز دەكرێت و كۆشكی سپیش راگەیەندراوی پێویست بڵاو دەكاتەوە.
ئەو بەرپرسە ئاماژەی بەوەش كردووە كە ترامپ لەكاتی شەری هەڵبژاردنی خۆیدا چەندین جار باسی لە دروستبوونی پێوەندی باش لەگەڵ روسیەدا كردووە و بۆ چارەسەركردنی بابەتەكانی پیوەندیدار بە رژیمی ئێران و سوریە.
ئەو بەرپرسە هەروەها ئاماژەی بەوەش داوە كە چارەسەری كێشەو بابەتەكانی پێوەندیدار بە رژیمی ئێران و سوریە بە بێ هاوكاری ئەو دوو ولاتە و دۆزینەوەی میكانیزمێكی هاوبەش ئەستەمە.






سه‌رچاوه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ : KHABAT media


لینکی ئه‌م بابه‌ته‌ :
/modules.php?name=News&file=article&sid=10119