KHABAT media - بەرێوەچوونی سێ كۆبوونەوەی نارەزایەتی لە شارەكانی كرماشان و ورمێ‌ و سەردەشت


بەرێوەچوونی سێ كۆبوونەوەی نارەزایەتی لە شارەكانی كرماشان و ورمێ‌ و سەردەشت
تاریخ : Sunday, June 03 @ 14:45:20 UTC
بابه‌ت : کوردستانی


خەباتمێدیا: رۆژی شەممە 12ی جۆزەردان لە شارەكانی كرماشان و ورمێ‌ دوو نارزایەتی سینفی و پیشەیی و مریشكدارانی سەردەشت كۆبوونەوەی نارەزایەتیان بەرێوەبرد.  كارمەندانی گەڵاڵەی ئاگادارانی سلامەتی زانستی پزیشكی كرماشان بە ئیعتراز بە كەمبوونی حەق دەست و نەدانی لەكاتی خویدا و ساعەتی كاری 


ناعادیلانە و نەبوونی ئەمنیەتی پیشەیی كۆبوونەوەی نارەزایەتیان بەرێوەبرد و هەوەرها كارمەندانی شیركەتی رایلكەی پزیشكی و دەرمان لە شارە جۆراوجۆرەكانی پارێزگای ورمی بە  هۆی نەدانی حەق دەستەكانیان كۆبوونەوەی نارەزایەتیان بەرێوەبرد. 
هاوكات رۆژی شەممە 12ی جۆزەردانی 1397 بەرهەم هێنەرانی مریشك لەسەردەشت لەبەرانبەر فەرمانداری كۆبوونەتەوە. ئەو خاوەن كارگەی بەهەمهینانی مریشكانە بە پێی ووتەی خۆیان وەرشكست  بوونە و لە هێندێك لەو پلاكاردانەی بەدەستیانەوە بووە نارەزایەتیان سەبارەت بە لەخوارەوە بوونی نرخی مریشك دەربریوە. 








سه‌رچاوه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ : KHABAT media


لینکی ئه‌م بابه‌ته‌ :
/modules.php?name=News&file=article&sid=10117