KHABAT media - چارەنووسی ڕەحیم حەسەن خالی پاش ٤٠ ڕۆژ نادیارە


چارەنووسی ڕەحیم حەسەن خالی پاش ٤٠ ڕۆژ نادیارە
تاریخ : Monday, May 28 @ 10:12:15 UTC
بابه‌ت : کوردستانی


خەباتمیدیا: چارەنووسی هاووڵاتییەكی خەڵكی پیرانشار كە بە تۆمەتی چالاكی سیاسی لەلایەن ناوەندە ئەمنیەكانی رژیمی  ئێرانەوە لە شاری پیرانشار دەستبەسەر كرابوو هەروا نادیارە. چارەنووسی ”ڕەحیم حەسەن مەحاڵی“ خەڵكی پیرانشار كە نزیك ٤٠ ڕۆژ پێش لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەستبەسەر كراوە نادیارە و 


هەوڵەكانی بنەماڵەكەی لەو پەیوەندییەدا بێ ئاكام ماوەتەوە. ڕەحیم حەسەن مەحاڵی تەمەن ٤٨ ساڵ ڕۆژی چوارشەممە (٢٩ی خاكەلێوەی ٢٧١٨ / ١٨ی ئاوریلی ٢٠١٨)، دوای هەڵكوتانە سەر ماڵەكەی لەلایەن هێزەكانی ئیدارەی ئیتلاعاتی پیرانشار دەستبەسەر كراوە. ماڵپەری هەنگاو بڵاوی كردەوە  كە هێزە ئەمنیەكان بە بێ نیشاندانی هیچ جۆرە بەڵگەیەكی یاسایی هێرشیان كردوەتە سەر ماڵی ناوبراو و بە تۆمەتی چالاكی سیاسی و هاوكاریك یەكێك لە حیزبە كوردستانییەكان دەستبەسەریان كردوە.  بنەماڵەی ناوبراو چەندین جار سەردانی ئیدارەی ئیتلاعاتیان كردووە و بەڵام ئەوان وڵامێكیان نەبووە ئەمەش نیگەرانی لای بنەماڵەكەی دروست كردووە.







سه‌رچاوه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ : KHABAT media


لینکی ئه‌م بابه‌ته‌ :
/modules.php?name=News&file=article&sid=10096