KHABAT media - هاووڵاتییەكی نەغەدەیی بە تەقەی هێزە ئینتزامییەكان كوژرا


هاووڵاتییەكی نەغەدەیی بە تەقەی هێزە ئینتزامییەكان كوژرا
تاریخ : Sunday, May 27 @ 13:00:45 UTC
بابه‌ت : کوردستانی


خەباتمێدیا: هاووڵاتییەك خەڵكی شاری نەغەدە، بە تەقەی هێزە ئینتزامییەكانی حكوومەتی ئێران گیانی دا. سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ٦ی جۆزەردان، هاووڵاتییەكی تەمەن ٣٠ ساڵ، خەڵكی شاری نەغەدە، بە تەقەی هێزە ئینتزامییەكان لە نزیك شەقامی"سەردار ڕۆحیی نەغەدە" گیانی دا. بە وتەی شایەتحاڵەكان، ئەو ڕووداوە لە كاتێكدا ڕووی داوە،


 كە هێزە ئینتزامییەكان لە كاتی ڕاودوونانی "قاچاغچییەكان" تەقەیان كردووە، كە گوللەیەك وەبەر چاوی ئەو هاووڵاتییەی كەوتووە. هەتا كاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵەكە لە مالپەری كوردپا بڵاوبوتەوە ، شوناسی ئەو هاووڵاتییە نەغەدەیییە ڕوون نەبووەتەوە.







سه‌رچاوه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ : KHABAT media


لینکی ئه‌م بابه‌ته‌ :
/modules.php?name=News&file=article&sid=10095