KHABAT media - دادگای رژیم شاری ورمێ دوو چالاكی ژینگەپارێزیی بە زیندان مەحكووم كرد


دادگای رژیم شاری ورمێ دوو چالاكی ژینگەپارێزیی بە زیندان مەحكووم كرد
تاریخ : Friday, May 25 @ 10:20:00 UTC
بابه‌ت : کوردستانی


خەباتمێدیا:  دوو چالاكی ژینگەپارێزی خەڵكی شاری بۆكان، لە لایەن دادگای رژیم لە شاری ورمێیەوە، بە ١٨ مانگ زیندان مەحكووم كران. بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی كوردپا، چەند ڕۆژی پێش، دادگای ئینقلابی شاری ورمێ، حوكمی ١٨ مانگ زیندانی بە سەر دوو چالاكی ژینگەپارێزی خەڵكی شاری بۆكان، بە ناوەكانی "جەعفەر ئەمینی" و 


"حامید سپهری"، سەپاند. ئەو دوو هاووڵاتییە كوردە، كە ئەندامی ئەنجومەنی "ژینگەپارێزی وڵاتـ"ـن، ڕۆژی یەكشەممە ڕێكەوتی ٢٠ی ڕەشەمەی ساڵی ڕابردوو، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەكانی سەر بە ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری بۆكان دەسبەسەر كران. ئەو دوو چالاكە ژینگەپارێزییە، كۆتایییەكانی مانگی خاكەلێوەی ئەمساڵ، بە دانانی بارمتەی ٥٠ میلیۆن تمەنی بە شێوەی كاتی ئازاد كرابوون.  دادگای ئینقلابی شاری ورمێ ئەو دوو چالاكە ژینگەپارێزەی بە تۆمەتی "پڕوپاگەندە دژی نیزام" بە ١٨ مانگ زیندان مەحكووم كردووە.







سه‌رچاوه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ : KHABAT media


لینکی ئه‌م بابه‌ته‌ :
/modules.php?name=News&file=article&sid=10086