KHABAT media - كوژران و برینداربوونی ٢٢ كۆڵبەر لە دوو مانگی ڕابردوو


كوژران و برینداربوونی ٢٢ كۆڵبەر لە دوو مانگی ڕابردوو
تاریخ : Wednesday, May 23 @ 13:31:29 UTC
بابه‌ت : کوردستانی


خەباتمێدیا: بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەكان لە دوو مانگی رابردوودا لانیكەم ٢٢ كۆڵبەر و كاسبكاری كورد بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەكدارەكان یان لە ئاكامی ڕاوەدوونانی ئەو هێزانەدا كوژراون و بریندار بوون. هەر لەو دوو مانگەدا ١١ كەس لە شوێنە جیاجیاكانی كوردستاندا بوونەتە قوربانیی تەقینەوەی مین و بەو هۆیە كوژراون یان بریندار و نقووستان بوون.


 لە دوو مانگی دەسپێكی ئەمساڵدا لانیكەم ٨٥ كەس لە كوردستان بە تۆمەتی چالاكی سیاسی و ئەمنیەتی بە دژی رژیمی ئێران گیراون، ١٧ كەس لەوان دادگایی و سزای زیندانیان بەسەردا سەپاون. هەروەها حوكمی ئێعدامی ٥ زیندانیی سیاسی و عەقیدەتیی كورد پشتڕاست كراوەتەوە و ٨ زیندانیی كوردیش ئێعدام كراون. خۆكوژییەكان بەهۆی بارودۆخی خراپی ڕووحی و ژیان لە كوردستان لە ماوەی ئەم دوو مانگەدا ٢٤ قوربانیی وەرگرتوە و دەیان كەسی دیكەش بە وەخت پێیان زانیون و لە مردن ڕزگاریان كردوون.






سه‌رچاوه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ : KHABAT media


لینکی ئه‌م بابه‌ته‌ :
/modules.php?name=News&file=article&sid=10077