KHABAT media - فیلتەری ناسەركەوتووی تلگرام لەلایەن رژیمەوە


فیلتەری ناسەركەوتووی تلگرام لەلایەن رژیمەوە
تاریخ : Tuesday, May 22 @ 15:57:19 UTC
بابه‌ت : به‌ڵگه‌نامه‌کان


خەباتمێدیا: لەرێکەوتی ۱۰بانەمەری ۱۳۹۷بڕیاری فیلتەری تلگرام لە لایەن دادسەرای کلتور و میدیای تارانەوە راگەیەندرا.
بە پێی راپۆڕتی هەواڵدەری دەزگای قەزایی رژیمی ئێران هەموو کومپانیای موخابراتی ئێران دەبێت لە رێکەوتی ۱۰بانەمەر ئەم بڕیارە جێبەجێ بکەن.



دەزگای قەزایی رژیم لە چەند خاڵدا بیانووی خۆی بۆ دەركردنی بریاری داخستنی تلگرام خستووەتە روو كە بریتین لە: 
۱- یەکگرتوویی خەڵک هەڵدەوەشێنێتەوە. 
 ۲-جیاوازی و کێشە دەخاتە نێوان چین وتوێژەکانی کۆمەڵگا.
۳- یەكێكی دیكە لە هۆکارەکانی داخستنی تلگرام بۆ پەروەردەکردن و هەماهەنگ کردنی گروپە تروریستیەکان ناو براوە کە بە کەڵک وەرگرتن لە تلگرام گروپی تروریستی وەکوو داعش توانی هێرش بکاتە سەر مەجلیسی رژیم.
 ٤- تلگرام بە هۆكارێكی گرینگ بۆ زەربەدان لە ئابووری وەلات زانراوە . 
٥-تەبلیغ دژ بە نیزام
٦-دژایەتی کردن لەگەڵ دینی ئیسلام
بەڵام فیلتەری تلگرام تاچەند کاریگەر بوە بۆ وازهێنانی خەڵک لە تلگرام ؟
بریاری فیلتەر كردنی تلگرام لە ئێران هەر زوو نارەزایەتی ژمارەیەكی زۆر لە بەكارهێنەرانی بە دوای خۆیدا هێناو زۆر کەسایەتی و چالاكی مەدەنی و هونەرمەندان و کەسایەتیە سیاسیەکان و هەتا ژمارەیەكی بەرچاو لە نوێنەرانی مەجلیسی رژیمەوە رەت كرایەوە.
بەپێی سەرچاوەكان لە دوای بریارەكەی دەزگای قەزایی رژیم بە كارهێنانی ئەو بەرنامەیە دوو هێندە زیادی كردووە و بەكارهێنەران بە كەڵك وەرگرتن لە فیلتەر شکێن بە ئاسانی ئەو بەرنامە پەیامنێرە لەلایەن بەكارهێنەرانیەوە بە كار دەهێندرێ، جوێ لە هەندێ بەرپرس و مودەزگای حكومەتی كە كاناڵ و گروپەكانی خۆیان داخستووە.
ماوەیەك لەوە پێشیش وڵاتی روسیە هەوڵی فیلتەر كردنی تلگرامی دا بەڵام ئەویش سەركەوتوو نەبوو، بەپێی وتەی پاوڵ دوروف خاوەنی تلگرام، تا دوو سێ مانگی داهاتوو، هیچ وڵاتێک ناتوانێت تلگرام فیلتەر کات. 
رژیمی گەندەڵ و دیكتاتۆری دەسەڵاتداری ئێران هەوڵی دا بە داخستنی تلگرام راپەرین و نارەزایەتی جەماوەری لە دژی دەسەڵاتەكەی كەم كاتەوە، بەڵام وێرای شكست هێنانی لە فیلتەركردنی ئەو بەرنامەیە، نارەزایەتیەكان رۆژ لە دوای رۆژ زیاتر پەرەدەستێنن و لە ئێستادا رۆژانە مانگرتن، نارەزایەتی و راپەرین لە دژی دەسەڵاتەكەیان بەرێوەدەچێ.
جەماوەری ئێران ئەگەر چی بەبوونی تۆرەكۆمەڵایەتیەكان و بەرنامە پەیامنێریەكان زیاتر دەتوانن هاوئاهەنگ بن، بەڵام شۆرش و راپەرینە جەماوەریەكان وەها شكڵی گرتووە كە تازە رژیم ناتوانێ‌ رێگەی پێ بگرێ و جەماوەری نارازی ئێرانیش خوازیاری گۆرینی تەواویەتی سیستەمی سیاسی وەڵاتن و بەو پێیە ئاخوندان بە كۆتایی خەت گەیشتوون.






سه‌رچاوه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ : KHABAT media


لینکی ئه‌م بابه‌ته‌ :
/modules.php?name=News&file=article&sid=10074